لێو/lêw: ن:[ توێ] لەب، لەو، لچ، لو، لیڤ( کباک): قەراغی دەرەوەی دەم یان بەشێکە لە پێکاتەی دەم، هەم لە مرۆڤ و هەم لە گیانەوەردا دەبیندرێت. بەکاردەهێندرێت بۆ کردنەوە و داخستی دەم. رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە هەناسەدان و خواردن و گۆکردن دا. هەروەها بەکاردێت بۆ ماچکردن و پێکەنین.[ ئینگـ : Lep]{ خاڵ، ب، ل، 438}{ هەژار، ل، 785}.
توێژکاری لێوەکانی مرۆڤ |
لێوەکان بریتین لە دووبەش، لێوی سەرەوە( لا: labium superius)و لێوی خوارەوە( لا: labium inferius) بەشێوەی نووشتاوە، ئەمسەروئەوسەری کونی دەم دەگرێتەوە. |
هۆکاری سووری لێو( لا: prolabium) دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی دەزوولەکانی خوێنبەرەکان لەئاستی ڕووکەشی پێستی لێودا. |
لە قۆناغی هەرزەکارییەوە لە جێندەری نێرینەدا دەوروبەری پێستی لێوەکان بەتووکێکی نەرم دادەپۆشڕین(وەک لە کەپوو بەرەو خوارەوە یان لە چەناگە بەرەو سەرەوە. |
هەر لێوێک لە چوار چینی جیاواز پێک دێت لەڕووی توێژکارییەوە |
1 – پێست( لا:dermis)ی دەوری لێو هەم لووی ئارەقڕژێن و هەم لووی چەوریڕژێنی تێداتە. لەدوای تەمەنی هەرزەکارییەوە نەرمەتووک دەبێتە تووکێکی زبر. |
2 – ماسوولکەکانی دەوری لێو( لا: orbicularis oris muscle) کە ماسوولکەیەکی گەورەیە بەندە یان بەستراوە بە زۆر ماسوولکەی بچووکی دەموچاوەوە، دەبێتە هۆی گوڕینی شێوەی لێو. |
لێوئەستوور/lêw: ئانتـ:[ لێو+ ئەستوور] لچ قەوی، لچن.{ گیوی، ل، 843}
لێوەکی/lêwekî: نچ:[ لێو+ ئەکی]
لێوەقوڵی/lêwequľî: نتـ:[ لێو+ ئە+ قوڵی] لچەقوڵی.
لێوەلەرە/lêwelere: نتـ:[ لێو+ ئە+ لەرە] بریتییە لە ترسان بەجۆرێک لە لێو بێتە لەرزین یان لەبەر گریان.
لێوەلەرزە/lêwelerze: نتـ:[ لێو+ ئە+ لەرزە] لێوەلەرە.
لێوەلەرێ/lêwelerê: نتـ: لێوەلەرێ.
لێوبەبار/lêwbebar: نتـ:[ مجـ][ لێو+ بە+ بار] خەمبار.
لێوبردن بەدەما/lêwbirdin be dema: نتـ: بریتییە لە تووڕەبوون بە جۆرێک کە لە عەزرەتدا لێو بەرێ بەدەمدا.{ خاڵ، ب، ل، 438}.
لێوپەڕین/lêwpeřîn: کتن:[ لێو+ پەڕین] لەرینەوەی بێ ئیختیاری لێو.
:: ماوەیەکە لێوم دەپەڕێ بڵێی کێ ماچ بکەم.{ ڕێژگە، ل، 244}
لێو کرۆژتن/lêw kirojtin: کتن:[ لێو+ کرۆژتن] لێو کرۆشتن.
لێو کرۆشتن/lêw kiroştin: کتن: بریتییە لە تووڕەبوونی زۆر یان حەسرەت و ئاوات.
لێوگەزتن/lêwgeztin: کتن، کتپ: لێوگەستن، لێو کرۆشتن، لێوقورووژان.
لێومژین/lêwmijîn: کتپ:[ لێو+ مژین] ماچکردن و مژینی لێو.
لێویاگ/lêwiyag: ئانفا:[ د] فێدار.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 537}
لێویان/lêwiyan: کتن:
1 – [ د] فێ لێهاتن،
2 – داخورپان، دڵ ڕاچەنین.{ هەژار، ل، 785}
3 – دێویان : ئەو کەسەک’ لونی’ یا ‘ ئازا و لونی’ خوەێ لەدەس داێە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 686}
بزەی لێو/lêw: نتـ:
بێلێو/bêlêw: ئانتـ:[ بێ+ لێو] بێلچ.[ لا: acheilia]{ پەزیشکی، ل، 19}.
سووراوی لێو/lêw: نتـ: هەتوانی لێو هەم بۆ جوانکردن و هەن بۆ ڕەنگکردن.
.
.
_________
لێو/lêw: ن: زێوار، قەراغ، کەنارە یان کەناری و لچی شت، قەراغ.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 537}
لێوار/lêwar: ن: کەنار، کەنارە.
لێوارە/lêware: ن: زێوارە، لێوار.
لێوان/lêwan: ئان:[ لێو+ ئان]
1 – پەرداخ : دەفرێکە تا لێوەکەی پڕ بێت لەشت.
2 – پڕ، سەرڕێژ.
لێوانلێو/lêwanlêw: ئانتـ:[ لێوان+ لێو] لیپاولیپ.
لێوانە/lêwane: نتـ:[ لێوان+ ئە] لێوان.
لێواولێو/lêwawlêw: ئانتـ:[ لێو+ ئاو+ لێو] لێوانلێو.
لێودار/lêwdar: ئانتـ:[ لێو+ دار] بەلێوارە.
لێودان/lêwdan: کتن:
1 – هاتنەخوارەوی شتی شل لە لێوی دەفر بە ئاسانی کە نەڕژێ.{ خاڵ، ب، ل، 438}.
2 – دەفرێ کە بە سانایی ئاوی لێ ڕۆکرێت.
:: ئەم قاپە لێو نادا.
لێوی دەریا/lêwî derya: ن:[ ئینگـ: Shoreline]
.
.
.
.