چڵ/çiľ: ن:
1 – پش، بەنزلێدان. زەڵ _ زل، پت( هـ، كۆن) تل، لق، تەنها بۆ تاكە گیا یا پووشێك بەكاردەبرێت.
2 – چەڵاك : دارێكی ڕاست و درێژە، بۆ لێكردنەوەی مازوو و گوێز لەلكە بەرزكانی داران.
چڵاک/çiľak: نتـ:
1 – [ ئەردە][ چڵ+ ئاک] نەمامی داران.
2 – چڵاک [ هـ] شڵەژان.
چڵە/çiľe: نتـ:[ چڵ+ ئە]
1 – ئەستووندەک، ئەستوونەک، چڵەكە، چەلاگ، دیرەگ، تەژە، تیرەك، سڵ _ سڵەمە : داری كۆڵەكەی ڕاست( یان حەیزەران)ـە وەبەر خێوەت و ڕەشماڵ دەدرێت.
2 – مێوەی تەڕە.
چڵەكە/çiľeke: نتـ:[ چڵە+ كە] چڵە، چڵاك، دووشاخە.
چڵوچۆ/çiľûço: نتـ:[ چڵ+ و+ چۆ] هەوڵ و تەقەڵا.
چڵوچێو/çiľûçêw: نتـ:[ شارە][ چڵ+ و+ چێو] هەژگ، هەژاڵ، چولكە _ چیلكە : پارچەداری وورد و كورت وەكو شیشەی تووتن، داردەست، دڕووی سووتاندنی.
چڵومەل/çiľûmel: نتـ: چەل و مەل.
چڵێ ڕیشە/çiľê řîşe: نتـ:[ ڕوو] چڵی ژێرزەوی.[Bot : Rhizome].
.
.
________________
چڵ/çiľ: ئان:
1 – [ كباک] چاوبرسی، زۆرخۆر، زگپەرست، قرمدار.
2 – [ كباک] پێچراو، خووار.
3 – [ ئەردە] گێل، گەوج، فل، پەخمە.
چڵاو/çiľaw: ن: [ خوار] چەڵاو : جۆرە پڵاوێكە.
چڵاوپەز/çiľawpez: ئانتـ:[ چڵاو+ پەز] ئاشپەز، چێشت لێنەر.
چڵە/çiľe: ئان: زۆرخۆری، چڵێسی.
.
.
_____________________
چڵ/çiľ: ن:[ باڵ] چەكچەكیلە.
.
.
_____________________
چڵ/çiľ: ن:[ توێ]
1 – چیچە، شاقوت، گۆی مەمك.
:: چڵی گووان.
2 – ترووك.
چڵانن/çiľanin: كتپ: ترووكانن، ترووكاندن.
چڵە/çiľe: نتـ:[ توێ] ترووكە و هەنای چاو.
چڵەچڵ/çiľeçiľ: ئانتـ:
1 – تڵەتڵ : سووتانەوەی برین.
2 – نێڵەنێڵی ئاوورییە.
چڵدان/çiľdan: كتن:
1 – تروان، پلدان( هـ)، قوڵدان، پتدان.
2 – لێدان و هەڵاوێژتنی برینان یان جوڵانی جێگای هەڵامساو، كە كێمی تێدابێت.
.
.
.
.