چێشت/çêşit: ن:[ هـ][ چێ( چێ کردن)+ شت( تشت)] ئاش، چاشت_ چاشتی، شیو( دزە)، گرار( كباك) گێرمی : خواردەمەنیەكە لە سەر ئاگر دروست كرابێت.

چێشتا/çêşita: ن: نێوانی بەیانی و نیوەڕۆ.

چێشتان/çêşitan: ن:[ كۆ] چاشتەنگاو _ چێشتەنگاو، تاشت _ تێشت، نانی قاوەڵتوونی : ناوەڕاستی نێوانی بەیانی و نیوەڕۆدا.

چێشتانان/çêşitanan: نتـ:[ كۆ] دەمی بەر لە نیوەڕۆیان.

چێشتانە/çêşitane: نتـ:[ ئاب][ چێشت+ ئانە] شڕگردانە، بەخشیشێكە كە بەشڕگردان دەدرێت.

چێشتاو/çêşitaw: نتـ:[ چێشتا+ ئاو] ئاودانی مەڕ لە نێوانی بەیان و نیوەڕۆدایە.

چێشتە/çêşite: نتـ:[ چێشت+ ئە] نچیری چەشە خورادگ : گۆشتێكە بەبێ داو لە شوێنێكی دادەنرێت تا شەوێ جانەوەر بیخوات، جا بۆ سبەی شەوێ تەڵەی بەگۆشتەوە بۆ دادەنرێتەوە، كە هات بیخوات، پێوەبێت. گیانداری چەش.

چێشتەتەڵە/çêşiteteľe: نتـ:[ شا][ چێشتە+ تەڵە] چەشە، دانەخۆر: گۆشتە یا باڵندەیێكە لەنێو تەڵەی دانرابێت بۆ ڕاوی.

چێشتەخەو/çêşitexew: نتـ:[ چێشت+ ئە+ خەو] خەوی چێشتانە.

چێشتەخۆشە/çêşite xoşe: نتـ:[ چێشت+‎ ئە+ خۆشە] كەرەستەی چێشتێیە، وەك : ئاڵات، زەردە و چێوە.

چێشتەقوڵە/çêşitequľe: نتـ: چێشتەقوڵێ.

چێشتەقوڵێ/çêşitequľê: نتـ:[ هـ] شێوەقوڵێ، شێوەقوڵانێ، شێو شیوانێ، كۆكردنەوەی چەند جۆرە خواردەمەنییەكە لە لایەن چەند منداڵێكەوە، كە دابەشی دەكەن بە ناو خۆیاندا.

چێشتەكوڵێن/çêşitekuľên: نتـ:[ ئەردە] چێشتەخۆشە، تفاق، پێوستی چێشت لێنان بەشی جارە چێشت لێنانێک یان بەهارات.

چێشتەنگاو/çêşitengaw: نتـ:[ چێشت+ ئەنگاو] چاشتەنگاو، تاشت، چێشتانگاو، چاشتیگا، پێش نێوەڕۆ: كاتی قاوەڵتوونی.

چێشتەنووێژ/çêşitenûêj: نتـ:[ چێشت+ ئە+ نووێژ] نووێژی چێشتانێیە.      

چێشتخانە/çêşit xane: نتـ:[ چێشت+ خانە] ئاشخانە، ئاشگە، كلەر، مەتبەخ( ع)، ناندین : جێگایەكە، كە هەرچێشتی تێدا لێبندرێت و بفرۆشرێت.  

چێشتكەر/çêşit ker: نفا:[ چێشت+ كەر( كردن)] ئاشپەز، چێستلێنەر، تەبباخ( غ) : كەسێكە پیشەی هەر شیولێنان بێت.

چێشت لێنان/çêşit lênan: كتپ: پاتن( شەم، مزو)، گرمان( كباک)، پەهتن.

چێشتلێنەر/çêşitlêner: نفا:[ چێشت+ لێنەر( لێنان)] ئاشچی، چاشتكەر( هـ).

چێشتن/çêşitin: كتن: چەشتن، چێژتن، چەژتن، تام كردن.

چێشتیر/çêşitîr: ئان: توێشتیر، چوێشتیر.

چێشتی/çêşitî: نفا: تامی كرد، چەژەی كرد.

چێشتی ئێوارێ/çêşitî êwarê: نتـ:[ چێشت+ ئی+ ئێوارێ] شێو، شام، نان و خواردنی شەوێ.

چێشتی بەیانی/çêşitî beyanî: نتـ:[ چێشتی+ بەیانی] تێشت، نانی بەیانی.

چێشتی خۆش و چەور/çêşitî xoş û çewir: نتـ: خەزوبەز.

چێشتی سبەینێ/çêşitî sibeynş: نتـ:[ چێشتی+ سبەینێ] چێشتی بەیانی.

چێشتی كۆنی شەوێ/çêşitî konî şewê: نتـ:[ چێشتی+ كۆن+ ی+ شەو+ ێ] بەیات، پەزێرە، پەسمەنە، پەسێرە، چیوەرۆك، شەوما ندە_ شەومەنە_ شەومەند،.

چێشتی لێنراو /çêşitî ľêniraw: نتـ:[ چێشت+ ئی+ لێنراو( لێنان)] پەحتی، چابوو، سازکراو، كوڵاو.

چێشتی میوەجات/çêşitî mîwecat: نتـ: كەسمە.

چێشتی نێوەڕۆیە/çêşitî nîweřoye: نتـ:[ چێشتی+ نێوەڕۆ+ یە] تاشت، فراڤین.

.

.

.

.