پەند/pend: ن:[ هەخ: پەتهی، پەهلەوی : pand]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەنتی |
1 – داباش، ئامۆژگاری، ڕێی ڕاست.[ ئینگـ : adage]
2 – [ مجـ] فریو، گزی، پەنگ، تەلەکەبازی، چاوبەست.
3 – [ مجـ] هەبت، ببێ.
بە پەند بوون/be pend bûn: کتن:[ بە+ پەند+ بوون] تووشی بەلا و سووکایەتی هاتن، بوونەپەند بۆ خەڵک.
پەند بە سەرداهاتن/pend be ser dahatin: کتن:[ پەند+ بە+ سەر+ داهاتن] تووشی سووکایەتی و ناخۆشیی بوون، گۆڵمەز بە سەرهاتن.
پەند بە سەرداهێنان/pend be ser dahênan: کتپ:[ پەند+ بە+ سەر+ داهێنان]
1 – ڕابواردن بە کەسێک وەها کە خەڵک باسی بکاتەوە.
2 – ئەتکپێکردن، پەنددان، پەندپێکردن، بێ ئاباووکردن، گۆڵمەز بەسەرداهێنان.
پەند پێدان/pend pêdan: کتن:[ پەند+ پێ+ دان]
1 – تەڕن کردنی یەکێک، پەنگ دان، تەفرەدان، لاس دان، گاڵتەپێکردن.
2 – تەمێ کردن، بەلا بەسەرداهێنان.
پەند پێکردن/pend pêkirdin: کتپ:[ پەند+ پێکردن] فریواندن، چەواشەکردن.
{
سمێڵ وەنەشەی، بەژن کەللەقەند
گەر منت نەویست بۆ پێت کردم پەند
}{ کانی مرادان. 51}.
پەنددان/penddan: کتن:[ پەند+ دادان]
1 – ڕێی ڕاست بە کەسێک نیشاندان بە قسە، ئامۆژگاری کردن.
2 – تەمێ کردن.
3 – پەند بەسەر هێنان.
پەندگۆ/pendgo: ئانفا:[ پەند+گۆ( گۆتن)] پەندێر : کەسێک کە ئامۆژگاری دەدات.
{
وایان دی ئەوانی پەندگۆ بوون
بێهوودەیە لەم هەژارە کۆبوون
}{مەم وزین – هەژار}.
پەندلەگوێ گرتن/pend le gwê girtin: کتن:[ پەند+ لە+گوێگرتن] ئامۆژگاری کەسێک ڕەچاوگرتن و بەقسەکردن.
پەندێر/pendêr: ئان:[ پەند+ دێر] ئامۆژگاریدەر، وەعزدەر.
پەندی پێشینان/pendî pêşînan: نتـ: کۆمەڵە قسە و پەندێک کە پشتاوپشت و زاربەزار لە کۆنەوە گەیشتۆتە بەرەی نوێ.
پەندی رۆژگار/pendî rojgar: نتـ: سووکایەتییەک کە خەڵک باسی بکاتەوە، پەندی عالەم.
پەندی سیا/pendî siya: نتـ:[ مجـ] بەلای گەورە و گران.
پەندی عالەم/pendî älem: نتـ:[ پەند+ی+ عالەم] سووکایەتی گشتی و جێ باسی خەڵک، پەندی رۆژگار.
. |
بە پەندی سیاهێنان/be pendî siyahênan: کتپ:[ بە+ پەندی+ سیاهێنان] تووشی بەلای گەورەکران.
:: جارێکی دێکە ئەو کوڕەی لەبەر دەرگاکەمان ببینم، بەپەندی سیای هەڵدێنم.
بوونە پەندی رۆژگار/bûne pendî rojgar: شڕ:[بوون+ ئە+ پەندی رۆژگار] ئەتک و سووکایەتییەک کە هەموو کەس ئامادەی پێبکات و بیزانێت، بێ ئابرووبوون لە لای خەلک. بوونەڵەندی عالەم.
بوونە پەندی عالەم/bûne pendî älem: کتن:[ بوون+ ئە+پەندی عالەم] ئەتک و سووکایەتیەک کە هەموو کەس ئاماژەی پێبکات و بێزانێت، بێ ئابڕووبوون لە لای خەلک.
{
لەسەر تۆ بوومە پەندی عالەمێ، وتم و وتی: مەحوی
بەسی بێ موشریکی، بەس ، یا لە دنیا یا لە من لادە
}{ مەحوی}.
کردنە پەندی رۆژگار/kirdine pendî rojgar: شڕ:[ کردن+ئە+ پەندی رۆژگار] بەلا بەسەر کەسێک هێنان و سووککردنی ئەو کەسە وەها کە هەموو کەس بیبیستێتەوە، کردنە پەندی عالەم.
کردنە پەندی عالەم/kirdine pendî älem: کتپ:[ کردن+ئە+ پەندی عالەم] ئابڕووبردن وئەتک بەکەسێککردن وەها کە هەموو کەس باسی بکات.
.
.
.
.