پەژار/pejar: ئان:[ پەژ+ ئار] خەمبار.
پەژارە/pejare: نتـ:[ هـ][ پەژار+ ئە]
1 – ئانوو _ ئەنوو ، ئەستری ، خەفەت، خەم، داخ، دڵمان _ دڵمایی، مەینەت، کۆڤان، پاخاڤ.
{
پەژارەت شادیم جەبێخ ئاوەردەن
دووریت ڕیشەی دڵ خەیمەی کەن کەردەن
}{ مەولەوی}
: خەفەتی دووریت شادی و خۆشی لە دڵمدا نەهێشتووی، وە ریشەی دڵمی وەک خێوەتی هەڵکەندراو لێکردووە.{ مدرس}.
2 – تاسە، ئارەزووی دیدار.
3- نیگەرانی.
پەژارەدار/pejaredar: ئانتـ: خەمبار، دڵتەنگ، خەمداگرتوو.
پەژارەداربوون/pejaredarbûn: کتن: خەمباربوون.
پەژارە دارکردن/pejaredarlirdin: کتن: خەمبارکردن.
پەژارەوار/pejarewar: ئانتـ: پەژارەدار، خەم لەبەر، دڵتەنگ و خەمبار.
.
.
.