بریق/birîq: ن:[ ع : برق]
1 – ئافتاوە، بریک.
2 – ترووسکە.
بریقانەوە/birîqanewe: کتن:[ بریق+ ئانەوە] بریسکانەوە، ترووسکانەوە، درەوشانەوە، ڕەنگدانەوەی تیشک.
بریقاندن/birîqandin: کتپ:[ بریق+ ئاندن] ترووسکاندن، برقاندن.
بریقاوبریق/birîqaûbirîq: ئانتـ:[ بریق+ ئاو+ بریق] بریقەییەک لە دوای یەک.
بریقە/birîqe: نتـ:[ بریق+ ئە] بریکە، درەوشە، ورەوشە، وریشە.
بریقەبریق/birîqebirîq: ئانتـ:[ بریق+ ئە+بریق] تروسکەی یەک لەدوای یەک، تروسکەتروسک، بریسکە بریسک.
بریقەدار/birîqedar: ئانتـ:[ بریق+ ئە+ دار] بروسکەدار، تریسکەدار، چریسکەدار.
بریقەداری/birîqedarî: نچ: چریسکەداری، تروسکەداری.
بریقەدانەوە /birîqedanewe: کتن: دەروشانەوی شت لە بەرهەتاو یان ڕۆشنایەک. چریسکانەوە.
بریق و هۆر/birîq û hor: نتـ:[ بریق+ و+ هۆڕ] تروسکە تروسکی زۆر.
.
.
.
.
.