یازدە/yazde: ن:[ بیر][ ژمارە][ پهـ: yāzdah ] دەویەک( کباک)، یانزدە : yanzdeh، یانزدە : yanzde، . [ ئینگـ : eleven][ لا : XI ]

:: قوتابیانی پۆلی یازدە.

یازدەلا/yazdela: نتـ:[ بیر][ یازدە+ لا] یازدەڕوو. [ ئینگـ : 11- gon]

یازدەهەم/yazdehem: نچ: یازدەم:  شتێک کە پایەی یازدەی هەبێت.

یازدەهەمین/yazdehemîn: نچ: یازدەمین.[ ئینگـ : eleventh]

:: یازدەهەمین ڕۆژی مانگ.

یازدەی مانگ/yazdey mang: نتـ: یازدەمین ڕۆژی هەر مانگێک.  

.

بەشی یازدە/bešî yazde: نتـ: بەشێک لە یازدە بەشی.   

پێکهاتەکانی یازدە/pêkhatekanî yazde: نتـ:[ وەرزش] بریتین لە باشترین یاریکەری تۆپی پێی ساڵ لە جیهاندا.

کاتژمێریازدە/katjimêr yazde: نتـ: ئەو کاتژمێرەی دەکەوێتە نێوان کاتژمێری دە و دوانزەوە.

لە سەدا یازدە/le deda yazde: نتـ::[ بیر] 11 %. یان یازدە لە سەدا.  

مانگی یازدە/mangî yazde: نتـ: یازدەمین مانگی هەر ساڵێک.

هەفتەی یازدە/hefitey yazde: نتـ:[ کات] ڕۆژەکانی هەفتەی یازدەهەم بە پێی ساڵ دەگۆڕێت، واتا لەنێوانی 9/ 3 هەتا 14/  3 دەست پێدەکات و حەوت ڕۆژ بەدوای خۆی ڕادەکێشێت.   

هەفتەی یازدە/hefitey yazde: نتـ:[ توێ] ئاوڵەمە یان کۆرپەی ناو منداڵدان لە مانگی سێیەمی دووگیانیدا بچووکە، سەرێکی گەورەی هەیە، دووباسک ودوو پێی زۆربەی بەشاکانی ناوەوەی دروست بوون. لەم ماوەیەدا ڕەگەزی ئاوڵەمەکە دیاری دەکرێت؛ واتا نێرە یان مێ یە. کێشی کۆرپەکە نزیکەی 7 گرام دەبێت.     

.

.

.

.