واژە ¹ /waje: ن:[ زمان] پەیڤ، قسە، لەبز( گەرمیان)، وشە، ووشە.[ ئینگـ: word].{ کەمالنامە، ل، 1167}.  

:: هەردوو وشەکە لە( واژە)وە هاتوون، واتە ئاخاوتن یان گووتە.

واژەبەس/wajebes: ن:[ ڕێز] ئامرازی پێوەندی : پیتێکە کە ووتە بە یەکەو ببەستێ

:: من و تۆ.

:: خانووی تۆ.{ خاڵ، ب 3، ل، 370}

واژەساز/wajesaz: نفا:[ واژە+ ساز( سازان)] وشەساز، وشەکار. 

واژەسازی/wajesazî: نچ: وشەسازی، وشەکاری

دەستەواژە/destewaje: ن:  

.

.

_____________

واژە ² /waje: ن:[ دەنگ] دەنگی لک و گەڵا لە بەر با.{ هەژار، ل، }

واژەواژە/wajewaje: ئانتـ:[ دەنگ] واژەی بەردەوام لەبەر با. 

.

.

_____________

واژە ³ /Waje: ن:[ کوردستان]

1 – ناوی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی چوارتا( ناوەند)، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان. (13) کم لە چوارتاوە دوورە، واژە کەوتوەتە باکوری خۆرھەڵاتی شاری سلێمانی وبەدووری( 30)کم و ھەروەھا (942 م) لەئاستی دەریاوە بەرزە. ڕووبەری گشتی زەوییەکەی (10,8) کم² و دەکەوێتە بناری گرد و چیاکانی( کەڵکان، کێوی وەڕاز، خلەیەر، ھەڵەزگە، کەڵەکن، بان ھەڵێرە و باسکی گۆیژە). لەپەلاماری عەرەبی بەعسی بە کاولکاری کەوت.[ ئینگـ: Waje].  

2 – گوندێکە لەبەخشی ئاڵۆت لەشارستانی بانە. ژمارەی دانیشتووانی لەسەرژمێریی ساڵی 2006دا 30 کەس لە 7 بنەماڵەدا بووە.[ ئینگـ: Wazhe]. 

.

.

.

.