پڵیش/piľîş: ن: فڵچ، پڵۆخ، پڵیخ.
پڵیشان/piľîşan: کتن: پڵیخان، فلیقان.
پڵیشاندنەوە/piľîşandinewe: کتپ: فلیقانەوە، پانکردنەوەی چتێک بەهۆی قورساییەکەوە، کەبکەوێ بەسەردا، دەبەر پێ دا پان کردنەوە.
پڵیشانەوە/piľîşanewe: کتن: فڵچ بوونەوە، پانبوونەووەی شتێک بەهۆی قورسایی یەکەوە کە بکەوێت بەسەریا .
پڵیشاو/piľîşaw: ئانفا: لەبەریەک چوو، پان و فڵچ بووەوە.
پڵیشاوە/piľîşawe: ئانفا: پڵیشاو : شتێکە کە پان بووبێتەوە، فلیقاوەوە، پانبووەوە.
.
.
.
.