چڵک/çiľk: ن:[ خۆ]
1 – چرک، قرێژ( کباک)، زیرگ( ئەردە).
2 – كێم و هەوا و زووخاوی برین، جەراحەت.
3 – پت لێدانی ڕەگ.
چڵكاو/çiľkaw: نتـ:[ چڵک+ ئاو] چركاو( خۆ)، چڵپاو، قوڕاو، زڵقاو، بەساو، ئاراو، لیتە، هەڕگاو : ئاوی شلوێ و چەور و چەپەڵ، كە لە چشتمەک و دەفری چڵكنی شۆراو لێپەیژا دەبێت.
چڵكاوخۆر/çiľkawxor: نفا:[چڵكاو + خۆر( خواردن)] پاشماوەخۆر، پاریخۆر _ پارەخۆر، بێگانەپەرست، كاسەلێس : كەسێكە بەدژی نەتەوی خۆی ڕاژەی بێگانان بكات.
چڵكەسوو/çiľkesû: نتـ: ئەوی وا چڵكی لێخاوێن نابێتەوە.
چڵكدان/çiľkdan: كتپ:[ چڵک+ دان] لێدانی ڕەگ.
چڵک دیانی/çiľk diyanî: نتـ:[ نخ] چڵكی ددان.
چڵک كردن/çiľk kirdin: كتپ: كێم كردن، جەراحەت كردن.
چڵک گووێچكە/çiľk gûêçke: نتـ:[ نخ] سیمڕاخە، كڕێژی گوویێان.
چڵک مردە/çiľk mirde: نتـ:[ ئەردە] چڵكەسوو، كەلوپەلێكە ناپوخت شۆرابێت.
چڵكن/çiľkin: ئانتـ:[ چڵک+ ن] چركی، ئاشوو، پڵكن، قڕێژاوی، پیسكێر، زیرگن، چەپەڵ، نەگریس
:: لەشی چڵكن.
چڵكنی/çiľkinî: نچ:[ چڵكن+ ئی] قرێژی، قرێژێتی.
چڵک هەڵگر/çiľk heľgir: نفا:[ چڵک+ هەڵگر( هەڵگرتن)] جلكی ڕەش و شین و بۆر كە چڵكیان پێوە دیاری نادات.
چڵکی گوێ/çiľkî gwê: نتـ:[ نخ][ چڵک+ ی+ گوێ] گیێ گۆش.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 746}.
.
.
.
.