دابەز/dabez: نفا:[ هـ][ دا+ بەزان _ بەزین] ئەرەوەز{ هـ} داپەر، بەرەوژێر.
:: ئەم هەڵبەز و دابەزەت لەچییە؟.
:: نرخی نەوت هەڵبەز و دابەز دەکات.
دابەزان/da be zan: كتن: دابەزین.
دابەزاندن/dabezandin: كتپ:[ هـ][ دا+ بەزاندن]
1 – پەیاكردن _ پیادەكردن، داوەزیاندن، داوەزاندن، لەسەر زین هێنانەخوار : هێنانەخوارەوەی سوار لە سەرپشتی ولاغ.
2 – وەزەراندن، بەگژیەكتری داهاتن.
3 – پلەكەمكردنەوە، كەمكردن یان هێنانەخوارەوەی دەنگی رادیۆ و تەلەفیزیۆن.[ ئینگـ : Disrate ]
دابەزێن/dabezên: ئانفا:[ دا + بەزێن (بەزاندن)] دابەزێنەر.
دابەزێنەر/dabezêner: نفا:[ هـ][ دا+ بەزێنەر (بەزاندن)] ئەو كەسەیە كە شتێك یان كەسێک لە سەرپشتی ولاغ یا ئۆتۆمۆبیل بێنێتەخوارەوە.
دابەزێندراو/dabezêndiraw: ئانفا :[ هـ][ دا+ بەزێنراو (بەزاندن)] كەسێك لەسەرپشتی وڵاغ، ئۆتۆمۆبیل یان هەرشتێكی تر هێندرابێتە خوارەوە.
دابەزین/dabezîn: كتن:[ دا+ بەزین _ بەزیین]
1 – پاهاوردنەوە( كهـ)، پەیابوون _ پیادەبوون، داوەزین: هاتنەخوارەوە لە سەرپشتی ووڵاخ.
2 – لەشوێنێک قوناغ گرتن، پشوودان لەگەشتدا. ئەرەوەسەێ( هـ){بێستوون، ل، 64}.
دابەزیوو/dabezîǔ: ئانفا:[ دا+ بەزیو: بەزین] كەسێكە خۆی لەسوورای پەیابوونێت و یان قۆناغی لە شووێنێكی گرتبێت.
.
دابەزینی كێش/dabezînî: نتـ:[ پز]
دابەزینی نرخی دراو/dabezînî nirxî diraw: شڕ:[ ئاب][ ئینگـ : Infation].
دابەزینی بەهای دارایی/dabezînî behay darayî: شڕ:[ ئاب] دابەزیدنی بەهای بە ناوی پشك، تۆماركردن. [ ئینگـ : write down]{كارگێری، ل، 301}.
دابەزینی پەستان/dabezînî pestan: نتـ:[ جێۆ] دابەزینی پەستان زۆرگرنگە بۆ هەڵسووڕانێكی تەواو لە دەزگای كیمیایی و پارێزگاری كەرەسەكانی. ئەمەش بەتایبەت.[ ئینگـ : depressuring].{ زەویناسی، ل، 28}.
.
.
.
.