تیمار/tîmar: ن:[ پهـ : تییمار]
1 – چارەسەری نەخۆش و بریندار، دەرمانکردن.
2 – خزمەتی و پێڕاگەیشتنی یەکسم.
تیمارخانە/tîmarxane: نتـ:[ تیمار+ خانە]
1 – شێتخانە: شوێنی چاوەدێریی و پێڕاگەیشتن بەشێت و نەخۆشی ڕەوانی.
2 – خستەخانە، نەخۆشگە.
تیمارساز/tîmarsaz: نتـ: برینپێچ.
تیمارسازی/tîmarsazî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە برینچی یەوە هەبێت.
تیمارستان/tîmarstan: نتـ: نەخۆشگە، خەستەخانە.
تیمارکەر/tîmarker: ئانفا:[ تیمار+ کەر( کردن )]
1 – کەسێک لەخزمەتی نەخۆش دەکات.
2 – کەسێک کە خزمەت یەکسم دەکات وپێیڕادەگات، ڕنەک و قاشاوکردنی ووڵاخان و شاڵلێدانی.
3 – برینپێچ : کەسێک کەبرین دەرمان دەکات ودەیپێچێتەوە.
تیمارکردن/tîmarkirdin: کتپ: دەرمان کردن، چارەسەرکردن.
تیمارگە/tîmarge: نتـ: تیمارگا : نەخۆشخانە.
تیمارگەر/tîmarger: نتـ: تیمارەوان، نەخۆشەوان.
.
.
.
.