بێدەسەڵات/bêdeseľat: ئانتـ:[ بێ+ دەسەڵات] بێڕکێف.

{

دڵسۆزان دڵ تەنگ بێ دەستەڵات بۆ

ڕومان جەسەفەر ڕاگەی نەهات بۆ

}{ سورەوەردی}.

بێدەسەڵات بوون/bêdeseľat bûn: کتن:[ بێدەسەڵات+ بوون]

1 – خاوەن دەستەڵات و هێزنەبوون. 

2 – هەژار و دەستکورت بوون.

بێدەسەڵات کردن/bêdeseľat kirdin: کتپ:[ بێدەسەڵات+کردن] لە دەستەڵات خستن.

بێدەسەڵاتیی/bêdeseľatyî: نچ:[ بێدەسەڵات+ئیی] چلۆنایەتی بێدەستەڵات، بێهێزیی.

.

.

.

.