خەبەر ¹ /xeber: ن:[ بیانی][ خەبەر( ع : خبر)]
1 – هەواڵ، دەنگوباس، وەڵام.
2 – گفت، قسە.
3 – ئاگا.
:: وە خەبەر هات.
خەبەرات/xeberat: ن:[ کۆ] دەنگووباس، باسوخەبەر.{ هەژار. ل. 261}.
خەبەربەر/xeberber : نفا:[ خەبەر+ بەر(بردن)] وڵامبەر.
خەبەربەزێن/xeberbezên: نفا:[ خەبەر+ بەزێن] شووفار، زاونگیر،(جاسوس) سیخوڕ.
خەبەربردن/xeberbirdin: کتن:[ خەبەر+ بردن] هەواڵ بردن.
خەبەربوونەوە/xeberbûnewe: کتن: بێداربوو نەوە، لەخەوهەستان، های وەبیەێ( هـ).
خەبەرپێدان/xeberpêdan: کتپ:[ خەبەر+ پێدان] خەبەرپەنەدڕێ، ئاگادارکردن.
خەبەردار/xeberdar: ئانتـ:[ هـ] بێدار.
خەبەرداربوون/xeberdarbûn: کتن: ئاگاداربوون، وەخەبەرداربوون.
خەبەردار کردن/xeberdarkirdin: کتپ: ئاگادارکردن.
خەبەردارنەبوون/xeberdarnebûn: کتن: بێئاگابوون، ئاگادارنەبوون.
خەبەردارنەکردن/xeber darnekirdin: کتپ: ئاگادارنەکردن، بێئاگاکردن.
خەبەرداری/xeberdarî: نچ:[ هـ] بێداری.
خەبەردان/xeberdan: کتپ:[ خەبەر+ دان]
1 – ئاشکراکردنی وشەی نهێنی.
2 – هەواڵدان( ئیخباریەکردن).
خەبەردان لە ڕوو نەدراو/xeberdan le řǔ nediraw: نتـ: بەربووری، پێشتینی.
خەبەردەر/xeberder: ئانتـ:[ خەبەردەر( دان)] هەواڵدەر.
خەبەردۆخ/xeberdox: نتـ:[ خەبەر+ دۆخ] قسەکەر لەجیاتی کەسانی تر.
خەبەرگەرێن/xebergerên: نتـ: پاشبێژ ( كباک)، پاشگۆت، پاسگوهێز، قومسی، هەواڵگەرێن.
خەبەرگوهێز/xeberguhêz: نفا:[ خەبەر+ گوهێز] قسەڕاگوێز.
خەبەرهێن/xeberhên: نفا:[ خەبەر+ هێن] خەبەرئاوەر( هـ): کەسێک وەڵامێک دەهێنێت.
خەبەرهێنان/xeberhênnan: کتن، کتپ:[ خەبەر+ هێنان] هەواڵ هێنان، وەڵام هێنان.
بەخەبەر/bexeber: ئانتـ:[ بە+ خەبەر] بەئاگا، بەهۆش.
بێخەبەر/bêxeber: نتـ:[ بێ+ خەبەر( ع : خبر) ]
1 – بێ ئاگا، بێهۆش، بێهەواڵ، های لەهیچ نا، نابەلەد، ناشارەزا.
2 – کتوپڕ، لەناکاو.
بێخەبەریی/běxeberî: نچ:[ بێخەبەر+ ئیی] خەبەردارنەبوون، بێاگایی، بێهۆشی، بێتوانایی.
وەخەبەربوون/wexeberbûn: کتن:
1 – بەئاگابوون، هێشتانەخەوتن.
2 – ئاگاداربوون، خەبەرداربوون.
وەخەبەرهێنان/wexeberhênan: کتپ:[ وە+ خەبەر+ هێنان] هەستاندن.
.
.
_________________
خەبەر ² /xeber: ن:[ کباک، زا] جنێو، جوون.
.
.
.
.