خەپلە ¹ /xepile: ن:[ توێ]
1 – پەپکە، تەپڵکە، خرۆ، کودە، گێتکە.[ ئینگـ: discoid]{ کەمالنامە، ل، 1045}.
2 – [ ڕۆژ] پانکەڵ، خەپشە : ئەو تەختە گۆشتەیە بەدەوری ئەندامی شەرمی ئافرەتانەوەیە.
خەپلەی بنکەیی/xepiley binkeyî: نتـ:[ توێ] بەشێکی بنەڕەتی فراوانکراوە کە بەهۆیەوە هەندێک زیندەوەری بێ چەقۆی چەقۆدار بەژێرخانەکەوە لکێندراون.[ ئینگـ: basal disc]{ کەمالنامە، ل، 1046}.
خەپلەی بینین/xepiley bînîn: نتـ:[ توێ] ئەو شوێنەیە کە هەم تۆڕی چاو و دەماری بینین بەیەکەوە دەبەستێتەوە و هەم خوێنهێنەری سەرەکی تۆڕی چاو و خوێنبەر دەچنە ناو چاوەوە.[ ئینگـ: optic disc]
خەپلەی خوێن/xepiley xwên: نتـ:[ توێ] جۆرێکە لە پرۆتۆپلازمی یە ووردەکان ناو خوێنی گیاندارە بڕبڕەدارەکان یارمەتی مەیینی خوێن دەدات.[ ئینگـ: blood platelet]{ کەمالنامە، ل، 1046}.
خەپلەی ڕۆژ/xepile: نتـ: خرۆکی ڕۆژ، تەپڵەکی ڕۆژ، کودەی ڕۆژ.[ ئینگـ: disc og sun].
خەپلەی کڕکڕاگەیی نێوان بڕبڕەکانی پشت/xepiley kiřkiřageyî nêwan biřbiřekanî pişt: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: disk]
خەپلەیی/xepileyî: نچ:[ توێ] خرۆکەیی.[ ئینگـ: disc, discus, dice]
.
.
_______________
خەپلە ² /xepile: ن:[ خوار] ئەستوورک: کوللێرەیەکە لە جۆ دروستدەکرێت. کوللێرەیەکی ئەستووری ناوچەی هەورامانە.
.
.
_______________
خەپلە ³ /xepile: ئان:
1 – قۆلەبنە، خەپەتۆڵە، خەپەرە، خەپانە : بەمرۆڤی ئەستوور و قەڵەو دەلێن.
2 – گێلۆکەی نازیرەک.
.
.
.
.