زرنگ ¹ /ziring: ئان:
1 – ئازا، جەرجهـ، چستە( کباک)، زیرەک، کارزان، لێهاتوو، مەحلان ، مەزبووت، ووریا.{ گیو، ل، 324}
2 – بەدەس و برد، پێسڤک، چاپوک، دەس و برددار، سادە وهیچ، قۆچاخ، کوروژ، گورج{ گیو، ل، 531}
زرنگی/ziringî: نچ: زرینگی، زیرەکی، گڕوفەن، ووریایی، چەلەب( کباک)، قۆچانی، گورجی، گوربزە.
.
.
_______________
زرنگ ² /ziring: ن:[ دەنگ] دەنگی لەرینەوەی کانزا.
زرنگانەوە/ziringanewe: کتن:[ دەنگ]
1 – کزربوونەوەی چشتی تەڕ. زرینگانەوە
2 – دەنگدانەوەی دەفرێک لە کان دروستکرابێت.
3 – زڕانەوەی گووێ.
4 – درەنگ بەسەرهاتنی شەو.
:: تاشەو نەزرنگێتەوە خەوی لێ ناکەوێت.
5 – زرنگانەوەی دیز و گۆزە و ئیتر :c مەبەس لە باش سوورببوونەوەیەتی.{ گیو، ل، 531}
زرنگاندنەوە/ziringandinewe: کتپ:[ دەنگ] دەنگ لێهێنان لە زەنگوڵە یان گوێچکە.
زرنگانن/ziringanin: کتپ:[ دەنگ][ ئەردە] زرینگاندن، زڕانن.( بۆ پارە، تار و چشتی تر).
زرنگە/ziringe: ن:[ دەنگ] زڕە : دەنگدانەوەی زێڕ، زێو، مسی زەردە و پارە لەکاتی وێککەوتنیان یان وە چشتێکی ڕەق کەوتنیان.
:: زرنگەی گووێچکە :c دەنگی گووێچکە.
زرنگەزرنگ/ziringeziring: ئانتـ:[ دەنگ] زرنگ یەکلەدوای یەکتری، درنگەدرەنگ.
زرنگەزرنگ کردن/ziringeziring kirdin: ئان:[ دەنگ] وەک دەنگی پارەی خوردە.[ ئینگـ: clink]
زرنگ و هۆڕ/ziringûhoř: نتـ:[ دەنگ] زرنگەزرنگی زۆر.
زرنگی/ziringî: نچ: هەر تشتێکی پەیوەندی بە زرنگەوە هەبێت.
.
.
_____________
زرنگ ³ /ziring: ن: ڕۆنی زەنگ.{ گیو، ل، 531}
.
.
.
.