ئاشق/aşiq: ن:[ بیا] ئاڵوفته‌، دڵدار، ئه‌و‌ڤیندار – ئه‌ویندار، به‌نده‌وار : پیاو حه‌ز له‌ ژنێک بکات یان کچێک حه‌ز له‌ کوڕێک بکات.[ ع: عاشق]

{

گه‌وهه‌رێ هه‌ی گه‌وهه‌رێ! گه‌وهه‌ر مه‌ڕۆ له‌ دواتم 

گه‌وهه‌ر وه ‌قورهان قه‌سه‌م ئاشقی باڵاتم. }{ – }.

ئاشقه‌دزێتی/aşqedzêtî: نتـ:[ ده‌ر] ئاره‌زوویه‌کی به‌تینه‌ بۆ دزین، به‌تایبه‌تی دزینی ئه‌و شتانه‌ی که‌ دزه‌ که‌ پێویستی ماکی( مادی) پێ نه‌بێت یان به‌ڵکو نرخ و به‌هاکانی هیمایییه‌، پاڵنه‌ری دزێتێکه‌ تێرکردنی جنسییه‌وه‌ک دزینی ده‌رپێی ئافره‌ت.[ ئینگـ: Kleptomania‌] .

ئاشقه‌ وماشقه/‌aşqe û maşqe: نتـ:[ ع: عاشق و معشوق]

1 . نێرینه ‌و مێینه‌ی مار له‌ کاتی جووت گرتنیان.

2 . دۆستی یه‌کتر، دوودولبه‌ر، دڵدارییه‌کتر، دووکه‌س دۆستایه‌تیان گه‌رم بێت و هه‌میشه ‌پێکه‌وه‌بن یان ژن و مێردی گیان به‌گیانی.

ئاشقبه‌ند/aşiqbend: نتـ:[ ع: عاشق+ كو : به‌ند] سینه‌ڕێز : خشڵێكی سه‌رسینگی ژنانه‌، كه‌ چه‌ندین جۆری هه‌یه‌.

ئاشقڤان/aşiqvan: نتـ: مرۆڤێ عاشق

.

.

_____________________

ئاشقه‌ و ماشقه/‌aŝqe û maŝqe: نتـ:[ ڕوو] خوێنی دڵدار: دار گوڵێکە لە کیشوەری ئەمەریکای لاتینی دەرووێت. گوڵەکەی گەورەی پڕپەڕە، بە ڕەنگی سپی، پرتەقاڵی، بنەوشەیی و پەمبەیی تێر.[ ئینگـ: Globe Amaranth]

.

.

.

.