پێشەنگ/pêşenig: نتـ:[ پێش+ هەنگ]
1 – بارگینێکی جوان و بەتین و قەڵافەتدار دەڕازێندرێتەوە بە گوڵینگی ڕەنگاوڕەنگ و زەنگووڵان کە هەمیشە لە پێشەوەی کاروان و قەتارە دەروات.
2 – سەرگەلەی مێگەل.
3 – پیشاهەنگ: کەس یا گیاندارێک کە لە پێشەوەی هەمووان بێت یا پێسەوایەتی بەدەستەوە بێت.
{ لەم کاتەدا … دەبوو خەزاڵ دە گەڵ بێریان بێ، بێری خەزاڵە شۆڕی الانە بییان پێسەنگ بوو}{ لاس و خەزاڵ، ل، 17}.
4 – پێشەوا، سلار، فەرماندەر، سەرۆک، سەرتیپ، سەردار، سەرکردە، قەرەوڵ.[ ئینگـ : leader, chief, captain, pilot]
.
پێشەنگی تیپی مۆسیقا/pêşengî tîpî mosîqa: نتـ:[ پێشەنگ+ ی+ تیپ+ ی+ مۆسیقا] سەرکردەی تیپی مۆسیقا.[ ئینگـ : conductor , cory phaeus]
پێشەنگی دیدەوانی/pêşengî dîdewanî: نتـ:[ پێشەنگ+ ی+ دیدەوان+ ی] سەرکردەی دیدەوانی.[ ئینگـ : scout leader]{ کەمالنامە، ل 1015}.
پێشەنگی سوپای کوردستان/pêşengî supay kurdistan: شڕ: پێشڕەوی لەشکری.
پێشەنگی گۆبەند/pêşengî gobend: نتـ:[ پێشەنگ+ ی+ گۆبەند] بەرچەق، سەرچۆپی کێش.
پێشەنگی هیزی ئاسمانی/pêşengî hêzî asmanî: نتـ:[ پێشەنگ+ ی+ هێز+ ی+ ئاسمانی] فەرماندەی هێزی ئاسمانی.[ ئینگـ : air commander].
.
.
.
.