کەسک/kesk: ن: [ ڕەنگ] سەوز _ سەووز.
کەسکان/keskan: ئان: سەوزان.
کەسکانی/keskanî: نچ: سەوزایی، کەسکایی.
کەسکایی/keskayî: نچ: سەوزایی _ سەووزایی، شیناوەردی.
کەسکە/keske: ئان:[ کۆ] کوڕانی، کچ یان ژنێکە کوڕانی بێت، ئافرەتی بێشەرم، شەمەکوڕانی.
کەسکە/keske: نتـ:[ باد][ کەسک+ ئە] ڕەنگی کەسک.
کەسکەسۆر/keskesor: نتـ: کەسک وسوور.
کەسک بوون/kesk bûn: کتن:[ کەسک+ بوون] سەوزبوون.
کەسک کردن/kesk kirdin: کتپ:[ کەسک+ کردن] سەوزکردن.
کەسک و سوور/kesk û sûr: نتـ: پەلکەزێڕینە، کۆلكەزێڕینە.
کەسکین/keskîn: ئان:
1 – ڕەنگی کەسک
2 – کەسکوون.
.
.
__________________
کەسکان/keskan: ن:[ ڕوو][ کەسک+ ئان] قەزوانە، کە لەداری بنێشت پەیدا دەبێت.
کەسکاو/keskaw: ن: [ خوار][ هـ] سڵقاو، سڵقێکە کە لە ناو دۆڵا کوترابێت بۆ ناو چێشتی سڵقاو.{ گیو موکریانی، ل، ٧٤٥}.
.
.
.
.