کێشە/kêşe: ن:[ ڕامیا] بەمبوول، بلخە، تەنگوچەڵەمە، جەنگ، چەمەر، سەروبندۆ، قڕە _ قڕڕە، کەشاکەش، کێشمەکێش، گاشە، گەڕ، گیروگرفت، گێچەڵ، مەسەلە( ع : مسئلة)، ووشتومڕ: ناکۆکییەک لەسەر بابەتێک.[ ئینگـ: Dispute ،issue]

:: کێشەی کورد. 

کێشەئامێز/kêşeamêz: نتـ: کێشەساز، کێشەوڕووژێنەر.[ ئینگـ: controversial]. 

کێشەبڕ/kêşebiř: ئانفا:[ کێشە+ بڕ(بڕین)] 

کێشەتێهەڵاندن/kêşe têheľandin: کتپ: پەڵپ گرتن، بیانووگرتن، گڕلێگرتن. 

کێشەی خوازراو/kêşey xwaziraw::

کێشەی خوازراوونەخوازراو/kêşey xwazirawûnexwaziraw::

کێشەڵە/kêşeľe: ئانتـ: کێشەی بچووک، وردەمەسەلە.

کێشەکردن/kêşe kirdin: کتپ:

1 – [ جا] بەزاندن، بەلشین، ماڵگووێزتنەوە( گووێزتنەوەی دەغڵی درواوە بۆ سەرخەرمان)،

2 – [ هـ] باربوو

3 – [ کباک] دەرکە گچکەکەی نێودەروازەیە.

4 – ڕێز، پۆل.

کێشەکێش/kêşekêş: ئان:[ کیش+ ئە+ کیش] تێکەولێکە، جرتەجرت، جڕڕەجڕڕ، قرتەقرت، قڕەقڕ، کەشاکەش، کەشمەکش، کێشمەکێش، معامەلە، نیخەنیخ، هەراهەرا، بگرەوبردە، بگرەوبکێشە، هەراوکێشە، هەراوهووریا، هەلڵاهەلڵا.

کێشەمان/kêşeman: کتن: ڕاکێشان، گوشین.

کێشەماندان/kêşemandan: کتن: ئازاردان.  

کێشەوە/kêşewe: ن:[ هـ] کێشە : گووێزتنەوەی چشتێک لە شووێنێکەوە بۆ شووێنێکی تر.  

كێشه‌وبه‌ره/kêşeûbere: ن: ململانێ، پێكادان، ناته‌بای.[ ئینگـ : Conflict].

كێشه‌وبه‌رەی پێشی/kêşeûberey pêşey: ن: ململانێی پێشی.[ ئینگـ : Antecedent Conflict].

کێشەوهەرا/kêşeûhera: نتـ:[ کێشە+ و+ هەرا] ئاژاوە، خەرخەشە، خژین، قەرقەش.{ هەمبانەنۆرینە، ل، } 

کێشەوێ/kêşewê: نتـ: کێشەوە.  

بەکێشە/bekşe: ئانتـ:[ بە+ کێشە] بەشقەڵەباز، لەبەهانە.

.

.

________________

کێشە/kêşe: ن: بنار، پیلە : کێشانەوەی کلۆش لەزەوی یەوە بۆ خەرمان.  

کێشەکەر/kêşeker: ف: گرگە، بەبەهانە، پیلەگر.  

.

.

______________

کێشە/kêşe: ن:[ کشت] پیلە: كێشانەوەی كلۆش لەزەوییەوە بۆ خەرمان.

.

.

.

.