لووشە/lûşe: ن:[ ڕوو][ ڕەوا، خۆ] لیشمە( باد)، لووشک : گیایەکی کویشتانییە، گەلاکەی سەوزێکی ڕووناکە درێژییەکەی دەگاتە 20 سانتی مەترێک، لە سێ پەلکە و گێلاخە دەچێت، لە بنەوە پیوازی دەچێت مەیلەو سوورە نێزیکی ئەژنۆیێک بڵندە و لەسەریەوە 50 – 60 گوڵێکی گچکەی ووڕد وەکو دەسکەگوڵی دەردەکات. گیاکەی دەکڕیتە خواردنی دۆکوڵیو( دۆخوایە) ییەوە، کە زۆر بە تام و جێژە. لووشە لەبەر ئەوەی کەم دەست دەکەوێ، نرخێکی زۆر گرانیشی هەیە.[ لا : Allium hooshidari – allium haemanthoides]

 تێبینی 
 لە ماڵپەڕی بانەپێدیادا لەسەر لووشە نووسراوە : جێگای سەرنجە کە بزانن بەم تازەییانە لووشە وەک گیایەکی تازە بە شانازی خاتوو هوشیدری بۆ یەکەم جار ناسێندراوە و بە ناوی Allium Houshidari تۆمار کراوە.{ Kurd Flora }

.

.

.