فریا/firya: ن: داد، چەپاڵە، هانا، هاوار.

فریاخستن/firyaxistin: کتپ: گەیاندنی چشتێک بە کەسێک لەکاتێکی زۆر پێویستدا.

فریاخواز/firyaxwaz: نفا:[ ع : مستنجد]. 

فریاخوازی/firyaxwazî: نچ:

فریاڕەس/firya řes: نتـ: کەسێکە بەهاواری کەسێکییەوە بگات، دادڕەس.

فریاکەوتن/firyakewtin: کتپ: بەهاناچوون، بەهاناگەیشتن، بەهاوارەوەهاتن، بەهاواری کەسێک گەیشتن، چەپاڵەدان.

فریاکەوتوو/firyakewtû: نفا: 

فریاگەییشتن/firyageyîštin: کتپ: بەهاناگەییشتن، بەدادگەییشتن.

.

بەفریاکەوتن/befiryakewtin: کتپ:[ بي+ فریا+ کەوتن]  

بەفریاهاتن/befiryahatin: کتپ:[ بي+ فریا+ هاتن] دەست گرۆیی، باربۆکردن.   

.

.

.

.