بینین/bînîn: کتن:[ هێکـ: ڤێنەتی][ ئاڤێستایی: ڤەئێنە][ هەخ : ڤەئێنە][ زا: ڤینایش][ هـ: وینای][ ئینگـ: Vision ]
1 . هاتنەبەرچاو، دیتن.
2 . سەیرکردن، چاولێکردن.
3 . چاوپێکەوتن.
:: لە شوێنێک عەلیم بینی و گەلێکمان دەردی دڵ پێکەوەکرد.
4 . هەستکردن بە رووناکی.
5 . سەردان.
گەردان کردن | ||||||
تاک | کۆ | |||||
کەسی یەکەم | کەسی دووم | کەسی سێیەم | کەسی یەکەم | کەسی دووم | کەسی سێیەم | |
ڕابردووی دوور | بینیبووم | بینیبوویت | بینیبووی | بینیبوومان | بینیبووتان | بینیبوویان |
ڕابردووی نزیک | بینیم | بینییت | بینی | بینیمان | بینیتان | بینییان |
بەردەوام | دەیبینم | دەینینت | دەیبینی | دەیبینین | ددەیبینن | دەیبینن |
مەرجی | بمبینیبایە | بتبینیبایە | بینیبایە | بمانبینبایە | بتانبینبایە | بیانبینبایە |
پرسیاری | بیبینم | بیبینیت | بیبینێ | بیبینین | بیبینن | بیبینن |
داخوازی( ئەمر) | ببینم | ببینە | ببینێ | بببنن | بببنن | بببنن |
بینینەوە/bînînewe: کتن:[ بینین+ ئەوە]
1 . لەسەر ڕادێتن، دیتنەوە.
2 . دۆزینەوەی شت یان کەسی وونبوو.
3 . بە ئامرازێک دەگووترێت، کە وەکوو دووربین بۆ( پێ دیتن) دروست کرابێت.
بینینی سترۆسکۆپی/bînînî stroskopî: نتـ: بینینی بەرجەستە، بینینی شتێک بەهەردووچاو بەشێوەیەکی تەنداری.
بینینی شین و زەرد/bînînî ŝîn û zerd: ن:[ نخ] جۆرێکە لە نەخۆشی ڕەنی کوێری، نەخۆشەکە ڕەنگی شین و زەرد دەبینێت بەڵام ڕەنگی سوور نابینێت .[ لا : xathocyanopia]
ببینن/bibînin: کتپ: بوینان.
:: بیینی : بوینی( هـ).
بینران/bîniran: کتن:[ کارابزر][ بینین] وینیای _ ۉینیای( هـ)، دیتن.{ وشەنامە، ل، 1043}
لێبینران/lêbîniran: کتن:[ کارابزر] چنەوینیای.
تێڕابینین/têřabînîn: كتن:[ تێڕا+ بینین] تێڕادیتن.
رابینین/řabînîn: کتن:[ ڕا+ بینین] ڕاپەرموون.
لێبینین/lêbînîn: کتن:[ کارادیار] چنەوینای.
.
.
.
.