هەوڵ/hewiľ: ن: پەلاتیقە( کهـ)، پەلەقاژە، تەقەلا، تەلاش، چکوچۆ( سنە)، خەبات، خەفتییاتی، کوشەوە، کۆشش( کۆڵنەدانە لە کۆشش کردن)، لۆقە، مەلاڤی( باد)، هەڵپە.[ ئینگـ : diligence] 

هەوڵبار/hewiľbar: ئان: بزاڤبار.[ ئینگـ : attemptable]{ سەلاحەدین، ل، 53}

هەوڵدان/hewiľdan: کتن: پەلکوتاندن، تەقەڵاکردن، تیکۆشین، خەباتکردن _ خەبتیین، خەفتیان، دەستکوتان، شاندانەبەر، قەپچاندن، لۆقەکردن، لێخەفتیان. [ ئینگـ : Attempt]

هەوڵدەر/hewiľder: ئانفا: کۆشیار، کۆشەر، تێکۆشەر.  

هەوڵی کوشتن دان/hewiľî kuštin dan: کتپ: پەلاماردان بۆ کوشتن. 

زۆرهەوڵدان/zor hewiľdan: کتن: حەشرکردن، زۆرتەقەلاکردن.  

.

.

.