هەڵپەڕكێ/heľpeřkê: نتـ:[ هەڵپەر+ کێ] ئەڵپەڕگە( كهـ)، داوەت، دیلان، زەماوەند، شایی، هەڵپەڕین.
هەڵپەڕ/heľpeř: ن: پیلیتەڤان، کەسێکە هەڵپەڕێت.
هەڵپەڕان/heľpeřan: کتن:[ هەڵپەڕ+ ئان]
هەڵپەڕاندن/heľpeřandin: کتپ:[ هەڵپەر+ ئاندن] لەرزاندن، لەیزاندن، سەماپێکردن، شایی پێکردن.
ههڵپهڕكێكهر/heľpeřkêker: نفا:[ هەڵپەڕکێ+ كهر(كردن)] ئهڵپهڕگهكهر.
هەڵپەڕكێ كردن/heľpeřkê kirdin: کتن:[ هەڵپەرکێ+ کردن] ئەڵپەڕگەکردن( کهـ).
هەڵپەڕگە/heľpeřge: نتـ:[ هەڵپەر+ گە] شوێنی هەڵپەڕین، گۆڕەپانی شایی کردن.
هەڵپەڕۆک/heľpeřok: ئانتـ:[ هەڵپەر+ ئۆک] نەزم و جوورە هەڵپەڕینێکە.
ههڵپهر و داپهر /heľpeř û dapeř: نتـ:[ هەڵپەر+ و+ داپەڕ] ئهڵپهڕ و داپهڕ له خۆشیاندا.
هەڵپەڕین/heľpeřîn: کتپ، کتن:[ هەڵ+ پهڕین]
1 ) ئهڵپهڕین( کهـ)، هەڵاگرتن، داوەت کردن، لەزین، هەڵا، جووزەکی، هەڵپەڕکێ، ئامودی، هۆرپرای.
2 ) زنجکردن( زەن)
لێ هەڵپەڕین/lê heľpeřîn: نتـ: لێەڵپەڕین( کهـ)، لێداپەڕان،
:: هەرکەس قسە بکێگ لێ ئەڵپەڕێ.
| فەلسەفەی پشت جووڵەکانی ناو هەڵپەڕکێی کوردی |
| سەرچۆپی : کەسی هەرە گرینگی هەڵپەڕکێ و هێمای ڕێبەری گرووپەکەیە |
| دەستماڵی دەستی سەرچۆی : دەکرێ وەک هێمای ئاڵای گرووپەکە سەیر بکرێ. |
| ئەوەی سەرچۆپی و گاوانی هەردوو دەستماڵیان بەدەستە هێمای یەکسانی هەموو ئەندامانی گرووپە. |
| گرتنی دەستی یەکتر لەکاتی هەڵپەڕکێدا هێمای یەکگرتوویی گرووپەکەیە. |
| بوونی یەکسانی ژن و پیاو لە گرووپدا هێمای یەکێتی خوشک و برایانەی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگایە بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیی ڕەگەزی |
| قاچ کوتان بەعەرزدا وەک هەڕەشەیەکە لە داگیرکەر و هێرشبەر و ئاماژە بەوەی کە ئەو خاکە کە ئێمە قاچی لەسەر دەکوتین، خاکی ئێمە و مەوتەن و نیشتمانی ئێمەیە. جگە لەمەش دەگوترێ ئەو قاچکوتانە هەوڵێکیشە بۆ لەخەو هەڵساندنی زەوی و ژیاندنەوەی. |
| عیو و هاوار لەناو چۆپیکێشاندا دیسانەوە بۆ ترساندنی دوژمن و ڕەواندنەوەی داگیرکەرە. |
| دانیشتنی جار و بار لەناو جووڵەکانی هەندێک شێوازی هەڵپەڕکێی کوردیدا بۆ یەکەم دە کەمین خستنی دوژمن و داگیرکەرە و دووهەم بۆ ئەوەی ئاماژە بە داگیرکەری هێرشبەر بکەن کە بۆت هەیە دابنیشی و ڕزگارت بێ! |
| بەکۆمەڵبوونی هەڵپەڕکێش نیشانەوەی ئەوەیە کە پێکەوە باشتر و جوانترین و پێکەوە سەردەکەوین و پێدەگەین. |
| بازنەیی بوونی شێوازی هەڵپەڕکێی کوردیش ئاماژەیەکی جوانی هەندسییە بە خۆی بازنە کە تەواوترین و شکڵی هەندەسییە و سوڕی کامڵبوون و پێگەیشتنی سروشتە |
| ئێمە دەتوانین هەڵپەڕکێی کوردی بەسەر چوار جۆردا دابەش بکەین |
| ڕەزمی | شەڕ، سەرھەڵدان و بزووتنەوەی سیاسی | ئەم جۆرە لە هەڵپەڕكێ جۆرێک لە بەرەنگار بوونەوەی دوژمن و خەبات و تێکۆشان دەنوێنێتەوە. | |
| بەزمی | کەیف و شایی | لە ڕێوڕەسمەکانی وەکوو شایی و زەماوەند، جێژنی لەدایکبوون و هەموو ئەو ڕێوڕەسمانەی کە تێیدا بەشداربووان خۆشی و شادی دەردەبڕن، جۆری هەڵپەڕکێکان پێیان دەگوترێ هەڵپەڕکێی بەزمی. | |
| ئایینی | ئەو هەڵپەڕکێیانەی لە ڕێوڕەسمە ئایینییەکاندا بەڕێوەدەچن و “سەما”شیان پێ دەگوترێ. | ||
| شینگێڕی | ئەو هەڵپەڕکێیانەن کە بۆ ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە شین و ماتەم و تازیە بەڕێوە دەچن. | ||
لە ناو کوردانی کرمانجدا زیاتر لە 90 جۆر هەڵپەڕکێ هەیە و لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش زیاتر لە 50 جۆر هەڵپەڕکێی دیکە هەیە. لە ناو کوردانی بادینانی باشووری کوردستان و کوردانی خۆراسانیشدا هێندێک هەڵپەڕکێی تایبەت هەیە کە جیاوازن لەو هەڵپەڕکێیانەی لە جوگرافیای کوردستاندا دەبینرێن. بەڵام تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەمباریەوە نەکراوە و ئەم هەڵپەڕکێیانە کۆ نەکراونەتەوە و ناویان تۆمار نەکراوە بۆ ئەوەی وەکوو سەرچاوە سوودیان لێ وەربگیرێ.
شێواز و بەڕێوەچوونی هەڵپەڕکێ لە گوند و شارەکانی کوردستان جیاوازن و وەک یەک نین. هەڵپەڕکێ لە گوندەکان بەگوڕتر و بەهێزترە.
| هەندێک لە جۆرەکانی هەڵپەڕکێی کوردی |
| ئاسکانی/askanî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] | |
| ئەز خەلەفم/ez xelefim: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| ئەکمەلی/ekmelî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| ئەکمەلیا لەز/ekmeliya lez: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| بازتیان/bazyiyan: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| بازکی/bazkî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| بازکیان/bazkiyan: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| باسۆ/baso: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جەلالی : جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| بابلەکان/bablekan: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| بەربەنی/berbenî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| بەکر بەگی/bekir begî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر][ سادە هەڵپەڕکێ، وشک هەڵپەڕکێ] جۆرە هەڵپەڕکێیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی مەریون. | |
| بەکرخان/bekirxan: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| بەلەنجە/belence: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| بەهار/behar: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] | |
| بەھیە/behiye: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| پاشدەکی/paşdekî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| پشپێ/pişpê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| تەمرئاغا/temitaẍa: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| تۆترنی/totirnî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| تۆیجینار/toycînar: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| تۆیلەمە/toyleme: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| توورا/tûra: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| تیرکەڤان/tîrkevan: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| جاندرمە/candirme: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| جەلالی/celalî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] باسۆ: جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| جرید/cirîd: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| چەپک/çepik: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| چەپکی/çepikî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| چەپی/çepî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر]هەڵخە، هەورامی، مەریوانی : جۆرە هەڵپەڕکێیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی مەریون. | |
| چەمەری/çemerî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەڕکێیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی مەریون | |
| چۆپی/çopî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] | |
| چۆخۆ/çoxo: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| چۆخێ من/çoxê min: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| چۆک ھێژین/çok hêjîn: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| حەریرە/ĥerîre: ن:[ مۆسیقا][ هونەر][ بەرز، نزم ] جۆرە هەڵپەڕکێیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی مەریون | |
| خانەمیری/xanemîrî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] ئەم هەڵپەڕکێیە هاوکاتە لەگەڵ ڕیتمی تونددا کە تێیدا یەک دەست ئازادە لەسەرەوە ڕادەگیرێت و بە جۆرێک ئاڵقەیەکی کراوە و بەرینتر پێک دەهێنرێت و زیاتر هاوسەنگییەکە بۆ جووڵەی نێوان دەست و لاقەکان. | |
| داوەتا ملا/daweta mila: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| دەسماڵبازی/desmaľbazî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە خوارووی کوردستان لە ناوچەی لووڕستان. | |
| دەلیلۆ/delîlo: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| درنا/dirna: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| دووزۆ/dûzo: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| دیارکی/diyarkî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| دیکۆ/dîko: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] دیک : کەڵەشێر : جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| ڕەوەندی/řewendî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] | |
| ڕۆمانی/řomanî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| ڕۆینە/řoyine: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] ڕۆین : کۆبوونەوە، پێکهێنانی هەڵپەڕکێ: جۆرە هەڵپەڕکێیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی مەریون. | |
| زازایی/zazayî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] | |
| زەنگی/zengî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] زەندی : لەم هەڵپەڕكێیەدا کۆڕی هەڵپەڕکێ سەرەتا یەک هەنگاو دێنە پێش و دواتر هەنگاوێک بۆ دواوە و بە شێوەیەکی ڕیتمیک ئەم شێوەیە هەتا کۆتایی درێژەی دەبێ. | |
| زراڤیکێ/ziravîkê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| زۆزان/zozan: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| سەردەستان/serdestan: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| سەمەدانی/semedanî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| سڤکی/sivkî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| سنگ سنگ/sing sing: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] سین سین : جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| سۆرانی/soranî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] | |
| سوێسکەیی/swêsikeyî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] | |
| سێپێ/sêpê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] سێ جار، گوڵەڕێزان و گوڵەمریەم : جۆرە هەڵپەڕکێیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی مەریون. | |
| سێگاڤکی/sêgavkî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| سێلنگ/sêling: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| سینانی/sînanî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| شەخسێنە/şexsêne: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| شەرشەرە/şerşere: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| شەلان/şelan: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] ئەم نەزمە کە بەڕیتمی شەلینەوە بەڕێوەدەچێت، لەڕاستیدا دەربڕی تراژیدیای شکستە لە مەیدانی شەڕ و بەرەنگاریدا، لەم هەڵپەڕکێیەدا هەنگاوەکان بە شەلینەوە هەڵدەگیرێن، هەتا شکست لەبەرچاوی بینەر و خەڵکەوە پیشان بدرێت و هەموان وەک یەک بن و لە وێناکردنی شکستدا کەس گلەیی و گازندە نەکات. | |
| شەمامێ/şemamê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| شەنگە/şenge: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| شکاکی/şikakî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] | |
| شوندەکی/şundekî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| شێخانی/şêxanî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| فەتاح پاشا/fetaĥ paşa: ن:[ مۆسیقا][ هونەر][ سمکۆڵان، کەڵەسەرێ، مزگری] جۆرە هەڵپەڕکێیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی مەریون. | |
| قەرەجۆر/qwrwcor: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| قەرتەل/qertel: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| قەنبەر یەمانێ/qenber yemanê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| قڕەپیرەژن/qiřepîřejin: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەڕکێیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی مەریون, جۆرێکە لە هەڵپەڕکێ کەمەر لەرزین، گورپ، قنجە، گورپ بۆ سەری، کلکە ڕەقێ. | |
| قلچکۆک/qilçikok: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| قلیچکێ/qilîçkê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| قوتانێ/qutanê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| کەچکی/keçkî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| کەچکی ھلدانی/keçkî hildanî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر]جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| کەشە/keşe: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] قەشە : جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| کەلەشۆ/keleşo: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| کلیچە/kilîçe: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| کمل/kimil: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| کۆچەرێ/koçerê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| کۆچەری/koçerî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| گەڕیان/geřyan: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| گرانی/giranî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| لەزلەزۆک/lezlezok: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| لەزۆک/lezok: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| لەیلۆ/leyilo: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| لبلان/liblan: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| لۆرکە/lorke: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| لێ دیڤۆ/lê dîvo: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| لێ گدیێ/lêgidiyê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| لێگۆزێ/lêgozê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| مارەلۆ/marelo: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| موکری/mukirî: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] | |
| مومر/mumir: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| نارۆ/naro: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| وەروەرە/werwere: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| ھات جەلەب/hat celeb: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| ھەڵگرتن/heľgirtin: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| ھەی ئاڤەئاڤە/hey aveave: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| ھەی نارنار/hey narnar: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| ھۆھەیمۆ/hoyeyimo: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| یاران/yaran: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] ناوی جۆڕێکە لە هەڵپەرکێ لە ناوچەی مەریوان. | |
| یارپێدا/yarpêda: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| یارخوەش تێ/yarxweş tê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| یارسەنەم/yarsenem: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان |
| ئەو هەڵپەڕکێیانەی لە لای چەپەوە بۆ ڕاست دەچن: |
| ئەز خەلەفم/ez xelefim: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| تۆیجینار/toycînar: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| درنا/dirna: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| شەرشەرە/şerşere: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| شەنگە/şenge: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| لێ گدیێ/lêgidiyê: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| نارۆ/naro: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان | |
| یارسەنەم/yarsenem: ن:[ مۆسیقا][ هونەر] جۆرە هەڵپەرکێیەکە لە باکووری کوردستان |
{ عەبدولکەریم سورووش (ئاریاس)/ ئورمیە }{ مصلح حسامی}
.
.
.
.