بەخۆوەگرتن/bexowegirtin: ن، کتن:[ بەخۆوە+ گرتن] هەڵگرتنەوە( منداڵی ساوا)، گرتنەخۆ( منداڵ یان گەورە)، بەخێوکردن : کاتێک کەسێ یان کەسانێک سەرپەرەشتیی منداڵێک بەخۆوەدەگرن، ئەو کەسە یان کەسانە دەبنە باوک و دایکی منداڵە کە.[ ئینگـ : Adoption ، adopt  ]

:: منداڵ بەخۆوەگرتن : to adopt a child.

بەخۆوەگرتنی/bexowegirtinî: ئانتـ: کاروبارێک یان پەیوەندییەک کە تایبەت بێت، بە منداڵ هەڵگرتنەوەوە.[ ئینگـ : Adoptive]

بەخۆوەگرتران/bexowegirtiran: ن، کتن: دایک و باوكێک منداڵێکی بیانی بەخۆوە بگرن.

بەخۆوەگرتراو/bexowegirtiraw: ن: 

:: دایک و باوکی منداڵی بەخۆوەگرتراو.{ ئاوارە، ل، 34}

.

______________________

بەخۆوەگرتن/bexowegirtin: کتن:[ بەخۆوە+ گرتن] پێوەنووسان، پۆلکای( هـ)، توندپێوەلكان یان پێوەلكاندنی شتێك بە شتێكی دیكەوە.

دەست بەخۆوەگرتن/bexowegirtin: کتن:[ بەخۆوە+ گرتن] سک هەڵگوشین.

.

.

.

.