پێوەنووسان/pêwenûsan: كتن:[ پێوە( پێ+ وە)+ نووسان] پۆلکای( هـ)
1 – لکان بەهۆی ماددەی چەسپی. پێوەلکان، چەسپان، چەسپین( کباک).
2 – توندپێوەلکان یان پێوەلکاندنی شتێک بە شتێکی دیکەوە. بەخۆوەگرتن.
:: وەک قڕنوو پێوەم نووسابوو.
3 – تووشی نەخۆشی و ئاهۆ بوون.
:: نەخۆشییەکی پیسم پێوە نووسڕووە.
:: پێوهی دهنوسێت
پێوەنووساندن/pêwenûsandin: كتن:[ پێ+وە+نووساندن] چەسپاندن، لکاندن، پۆلکنای( هـ)
پێوەنووساو/pêwenûsaw: نفا:[ پێ+وە+نووساو( نووسان)] چەسپاو، لکاو.
پێوەنووسێن/pêwenûsên: كتن:[ پێ+وە+نووسێن] چەسپێن، نووسێن.
.
.
.
.