تێگەیاندن/têgeyandin: کتپ:[ تێ+ گەیاندن] تێگهاندن( کباک)
1 – حاڵی کردنی کەسێک لە مەسەلە و مەبەستێک.
:: مامۆستاكەم ئەمڕۆ زۆرجوان دەرسەکەی تێگەیاندم.
2 – حاڵیکردنی کەسێک لە ئیشارە و شتێکی شاراوەی نێوان ئەو کەسانە.
:: لە میوانی خێزانم سەرێکی لێهەتەکاندم و تێیگەیاندن کە وەختی ڕۆیشتنەوەیە.
3 – حاڵیکردن لەمەسەلەیەک نەزاندراو.
:: هەراهەرای خێزانم جیرانەکانی تێگەیاند کە شەڕ و كێشەیەکی قورس دەنێوانی ئێمەدا هەیە.
بەهیماتێگەیاندن/behimatěgeyandin: کتپ:[ بە+ هیما+ تێگەیاندن] بەلەش پێگووتن.
خۆتێگەیاندن/xotêgeyandin: کتن:
1 – ئاووڕلێدانەوە، غەم لێخواردن.
2 – وێ یاۆنایەنە( هـ) : مەبەست بوون.{ وشەنامە، ل، 1047}
خۆتێنەگەیاندن/xotênegeyandin: کتن:[ خۆ+تێ+نە+ گەیاندن] خستنەپشت گووێ.
.
.
.
.