تاوە/tawe: ن:[تشت][ پەهلەوی: تاپەک، تاوەک][ فار: تابە][ ل: تۆوە][ گیل: تۆوە]
1 – تاڤێه( کباک)، ئاخلێڤنک، ڕمبێژ( کباک)، ڕمپێشک، ڕوونپێژ( کباک)، کەرسوون، ناولنگانە : دەفرێکە لە پارچە کانزا گردەیە، کە خواردنی تێداسۆر دەکرێتەوە یان دەکوڵێندرێت.
2 – ئافتاوە.
3 – بەردێکی پانە ئاشەوان کوللێرەی ئاشی پێدەبرژێنێت.
تاویلکە/tawîlike: نتـ:[ تشت][ تاوە+ ئیلکە( ئی+ لکە)] تاوەی بچووک.
.
.
________________
تاوە/tawe: نتـ:[ کەش][ هـ] تاو.
تاوەباران/tawebaran: نتـ:[تشت][ تاو+ ئە+ باران] بارانی کەم دەوام، ڕێژنە، تاو.
.
.
.
.