تەک¹/tek: ن:[ مۆسیقا] كپ، پشوو یان ڕاوەستان لە دەهۆڵ و تەپل دا وەک( دووم، تەک، ئەس) لێدان.
.
.
____________________________
تەک ²/tek: ئان:

1 – تەنیا، بەتەنێ، تەك و تەنیا.

2 – بێهاوتا، تاك، تاقانە، بێوێنە، بێمانەند، بێچەشن.

تەكانە/tekane: ئانتـ:[ كباك][ تەک+ ئان+ ئە] تاكانە.

تەكبوون/tekbûn: كتن:[ تەك+ بوون]

1 – بێهاوتابوون، بێوێنەبوون، هاوتانەبوون.

2 – تەنیابوون، بەتەنێ بوون.

تەككەوتن/tekkewtin: كتن:[ تەك+ كەوتن] بەتەنیامانەوە، لەكۆمەڵ وكەس دوور كەوتنەوە، بەشوێن كەوتن، دواكەوتن، دەدووكەوتن.

تەكوتەنیا/tekûtenya: ئانتـ:[ تەك+ و+ تەنیا] بەتەنێ، تەنیا.

:: تەكوتەنیا بەئارامی دەچم بۆ گردەكەی بەر دێ{ هەژار}.

تەكوتووک/tekûtûk: ئانتـ، ئاكتـ:[ تەک+ و+ تووک] تاکوتووک، تاقولۆق، تاکوترا :

1 – هەندێكی كەم لێر ولەوێ، چەند كەسێک.

:: تەك وتووك منداڵ هاتبوونەوە قوتابخانە.

:: تەك و تووك لەبەرم هەستان.

2 – چەند دانەیەك، هەندێك: چەند دارێك تەك و تووك لێرەو لەوێ ڕسكابوون.
.
.
______________________
تەک ³/tek: ئاک: بەڵک، بەڵکوو، بەڵکی، تەقوو، شایەتا : لەكاتی سەرسوورمان و واقووڕماندا بەكاردەهێندرێت.
.
.
______________________
تەک 4/tek: ئمـ:[ گیل: تەک][ جا]

1 – ئاتەک، تەنیشت، رەخ، قەدپاڵ، كن، لا، لنگ.

2 – پەک.

لەتەک/letek: ئمتـ: لەگەڵ، لە تەنیشت، لەگەر.

تەككەفتگ/tekkeftig: نفا:[ مجـ][ ئەردە][ تەک+ كەفتگ( كەوتوو : كەوتن)] ترگە، هاوڕێ، هامڕا.

تەككەفتن /tekkeftin: كتن:[ ئەردە][ تەک+ كەفتن]

1 – هاوڕێ بوون، لەگەڵ ڕۆیشتن.

2 – پەككەوتن.

تەككەفتیاگ/tekkeftyag: نفا :[ مجـ][ ئەردە][ تەک+ كەفتیاگ( كەوتوو : كەوتن)] پەككەوتوو.

تەككەوتە/tekkewte: نفا:[ ئەردە][ تەک+ كەوتە : كەوتن)] تەككەوتوو.

تەككەوتوو/tekkewtû: نفا:[ ئەردە][ تەک+كەوتوو:كەوتن] كەسێكە، كە دووای یەكێكی كەوتبێت.
.
کەوتنەتەک/kewtinetek: کتن:[ کەوتن+ ئە+ تەك] کۆتەی گەل ( هـ).
.
.
_______________________
تەک5/tek: ن:[ ل][ ئەردە] نانەشان، قەرتاڵە، تریان : جۆرێك سەوەتەی دەسچنە كە لە شووڵی ناسك دەیچنن، پەلە و بەقەرا مەجۆعمەیەك گەورەیە كە بۆ پاڵاوتنی برنجی پڵاو، ست لەسەر وشككردن و كاروباری دیكە كەڵكی لێوەردەگرن.

تەیكە/tekye: نتـ:[ تەیك+ ئە] تەك، تەیجە: سەلەی سازكراو لە شووڵ.
.
.
________________________
تەک6/tek: ن:

1 – پەرە، پتر، زۆربە _ زۆریی، لەبەر، فرەیی، مشەیی.

2 – [ كباك] دەمانچە، وەروەر.

3 – [ ئەردە] بنهەنگڵ، بنی چتی قووڵ، تەپكە.

4 – لێكۆڵینەوە، وەپێشكەوتن.
.
.
_______________________
تەک7/tek: ن:[ تەكە] پاڵ، تەكان، فشار.

تەک پێوەدان/tekpěwedan: كتن:[ تەک+پێوەدان] پاڵ پێوەنان.

تەكدان/tekdan: كتن:[ تەک+ دان]

1 – پاڵدان بەیەكەوە.

2 – پاڵ پێوەنان.
{

تەك دا تاریكی ئەو لای تەریكی

ئاڵەم چەنی نوور كەرد هام شەریكی
}{ مەولەوی}.

3 – لاچون و رێكردنەوە.

تەكدانەدواوە/tekdanedwawe: كتن:[ تەك+ دانە+ دواوە ] بەرەو پاش كشانەوە.

تەكدانەلاوە/tekdanelawe: كتن: بەرەو لایەك كشانەوە.

.

.

.

.