پێوە -/- pêwe: پێشـ:[ هـ][ پێ+ وە] بەویەوە، بەوەوە، بۆوە : پێشگرێکی زمانی کوردییە، لێکدراوی کردارە بە واتای بە …. وە.

پێوەبەرپێدان/pêweberpêdan: کتن:[ پێوە+ بەر+ پێدان] بەرپین.

پێوەبەندبوون/pêwebendbûn: کتن:[ پێوە+ بەند+ بوون] وەستان، پێوەگیربوون، پیوەڕاوەستان.

{

گەلێک زەریف و هێدی و ئەهوەندە

بەدەن دارمێخەک، گوڵ پێوەبەندە

}{ بارام و گوڵئەندام. ل 55}.

پێوەبوون/pêwebûn: کتن:[ پێوە+ بوون]

1 – تووشبوون، بەکارێکەوە گرفتار بوون، دووچاربوون، بۆوەبوون، تێ ئالکان. 

2 – لەداوکەوتن، ئەسیربوون.

:: تەپکەم داناوە، دوو چۆلەکەی پێوەبوو. 

3 – خاوەن بوون، هەبوون.

:: ئەودارە چ بەری پێوە نیە. 

4 – خەریک بوون. لەفکردابوون، بەتەمابوون، ویستن.

:: لە مێژە پێوەم سەرێکتان بدنم، بەڵام باوەڕبکەن وەختم نەبووە.

پێوەبردن/pêwebirdin: کتپ:[ پێوە+ بردن] پۆبەرڎەی

پێوەبەستن/pêwebestin: کتپ:[ پێوە+ بەستن] پۆبەستەی

پێوەبەستنەوە/pêwebestinewe: کتپ:[ پێوە+ بەستنەوە] پۆبەستەیۆ

پێوەبەستران/pêwebestiran: کتپ:[ پێوە+ بەستران] پۆبەسیای

پێوەبەندکردن/pêwebendkirdin: کتپ:[ پێوە+ بەندکردن] پۆبەنڎکەرڎەی _ پۆگیرکەرڎەی( هـ). پێوەگیرکردن.

پێوەبڕان/pêwebiřan: کتپ:[ کارابزر][ پێوە+ بڕان] پۆبڕیای( هـ).

پێوەبڕین/pêwebiřîn: كتن:[ پێوە+ بڕین] پۆ­بڕین _ پۆبڕیەی( هـ) : توندكردنەوەی رایەڵی تەون.

پێوەبوون/pêwebûn: کتپ:[ پێوە+ بوون] پۆبییەی( هـ).

1 – تووش بوون، پۆبییەی( هـ)، بە كارێكەوە گرفتاربوون، دووچاربوون، بۆوەبوون، تێ ئالكان.

2 – لەداوكەوتن، ئەسیربوون.

:: تەپكەم داناوە، دوو چۆلە كەی پێوەبوو.

3 – خاوەن بوون، هەبوون.

:: ئەودارە چ بەری پێوە نیە. 

4- خەریک بوون. لەفكردابوون، بەتەمابوون، ویستن.

:: لەمێژە پێوەم سەرێكتان بدنم، بەڵام باوەڕ بكەن وەختم نەبووە.

پێوەپاچین/pêwepaçîn: کتپ:[ پێوە+ پاچین] پۆپاتەی( هـ).

پێوەپێچان/pêwepêçan: کتپ:[ پێوە+ پێچان] تێوەگلان، پۆپێچنای، نیای وانای( هـ).

پێوەپێچاندن/pêwepêçandin: کتپ:[ پێوە+ ] پۆپێتەی.

پێوەتەقان/pêweteqan: کتپ:[ پێوە+ ] پۆتەقیای، خۆڵیدان، نزیك بوونەوە.

پێوەتەکاندن/pêwtekandin: کتپ:[ پێوە+ ] لێکردنەوە، پۆتەکنای.

پێوەتر/pêwetir: ئامبـ:[ کباک] پتر، زۆرتر.

پێوەتلیان/pêwetilyan: کتن:[ ئەردە][ پێوە+ تلیان] تێکەڵاوبوون، تێوەچوون.

پێوەتلیاندن/pêwetilyandin: کتپ:[ ئەردە][ پێوە+ تلیاندن] تێکەڵاوکردن.

پێوەچوون/pêweçûn: کتن:[ پێوە+ چوون]

1 – فەوتان و لەبن چوون بە هۆی کەسیک ‌یان شتێکەوە، پێوەڕۆیشتن.

:: کیشەی کاک رەحمان ئاوری گرتبوو، کەچی ماڵی نمیشی پێون چوو. 

2 – بەدەمەوەچوون. تێوەچوون. 

3 -سەرلەنەخۆش دان، سەرلەبووکدان، کەلە ڕێبواری هاتبیتەوە.

پێوەخەریک بوون/pêwexerîk bûn: کتن:[ پێوە+ خەریک+ بوون] مەشغووڵ بوون بە کار و كێشەیەکەوە.

:: دەمێکە بە کتێبەکەوە خەریکم هێشتا بۆم تەواو نەبووە.

پێوەخستن/pêwexistin: کتن:[ پێوە+ خستن] وێخستن، پێداهەڵاوەسین.

پێوەدان/pêwedan: کتن:[ پێوە+ دان]

1 – گەزتنی گیانلەبەری ژارداری وەک مار و دوو‎پشک و زەرگەتە یان مێشوولە و گیانداری دیکە.

:: پێوەدان لە وزەوز خۆشترە. 

2 – چزاندن، تەمبیەکردن و سزا دانێکی توند.

:: ڕۆژێکم مابێت پێوەتدەدەم. 

3 – هەڵقوینجاندن، نقورچلێگرتن. 

4 – داخستنی دەرگا و پەنجەرە، داخستن، گاڵەدان. 

5 – شتێک بە شوێنێکەوە نان، پێوەلکاندن.

:: نانەکەی پێوە دا !.

:: ئەوساڵ قوڕم پێوەداوە.

پێوەدەر/pêweder: نفا:[ پێوە+ دەر( دان)] داخەر، وەزەن بۆ مار و ئیتر.

پێوەدران/pêwediran: نفا:[ پێوە+ دران( دان)] داخران.

پێوەدراو/pêwediraw: کتپ:[ پێوە+ دراو] پۆدریا، داخراو.

پێوەدان/pêwedan: کتپ:[ پێوە+ ] پۆدای.

پێوەدیاربوون/pêwedyarbûn: کتن:[ پێوە+ دیار+ بوون] دەرکەوتن و ئاشکرابوونی چلۆنایەتی و حاڵەتێک لە ڕوواڵەتدا.

:: ماندوویەتی پێوەدیارە.

پێوەڕۆیشتن/pêweřoyiştin: کتن:[ پێوە+ ڕۆیشتن]

1 – پێوەچوون. 

2 – هەڵوەشان و دڕانی شتی دڕاو و چنراو، لەبەر هەڵوەشانەوە ودڕانی شوێنێک.

:: دایە ئەو سەردەستەم ئەگەر بۆ نەدروویەوە، پێوەی دەڕ‎وڕم کەڵکی نامێنێت.

پێوەژەندن/pêwejendin: کتپ: تێوەژاندن، نەقیزەلێدان بۆ خێرا ڕۆێشتن.

پێوەژەنن/pêwejenin: کتپ:[ پێوە+ ژەنن( ژەندن)] تێوەژاندن، ئاژنینەوەی قامک یان دار بەووڵاغی بەرزەدا.

پێوەست/pêwest: ن: بەندبوار.

پێوەستان/pêwestan: کتپ:[ پێ+ وەستان] پێوێران، دەرەقەتهاتن، پەی ویرسی( دەر).

پێوەستی/pêwestî: نچ: بەندیواری.

پێوەشۆڕکردنەوە/pêweşořkirdinewe: کتپ:[ پێوە+ ] پۆنازتەیەرە _ پۆناستەیەرە.( هـ).

پێوەشوێن/pêweşiwên: نتـ:[ پێ+ وە+شوێن] شوێنی پێ، سۆراخ، شوێنهەڵگر.

پێوەکەر/pêweker: کتپ:[ پێوە+ ] پۆکەر.

پێوەکردن/pêwekirdin: کتپ:[ پێوە+ کردن]

1 – تووشی کێشە و گرفتاری کردن، دووچارکردن، تێئالکاندن. 

2 – ئەسیرکردن، بەزینداندان. 

3 – دەزوو و بەن و هەر هەودایەک لە نێو شتێکی دیکە نان.

:: دەزووم پێوەکرد،

:: موورووی پێوەکە !. 

4 – لەشیشدان.

:: ئەو پلەگۆشتانە دەگەڵ دوو بایبجان پێوەکە !.

پێوەگرتن/pêwegirtin: کتن:[ پێوە+ گرتن] لەبەرامبەر ڕاگرتن، بەرگرتن.

:: پەردەی پێوەگرە.

پێوەگیران/pêwegîran: کتپ:[ پێوە+ ] پێوەبەندبوون، پۆ گیریای.

پێوەگیربوون/pêwegîrbûn: کتن:[ پێوە+ گیر+ بوون] پێوەبەندبوون، گیربوونی شتێک بە شتێکەوە.

پێوەن/pêwen: نتـ:[لەنگە][پێ+وەن(وەند)] پێوەند.

پێوەنازین/pêwenazîn: كتن:[ پێ+وە+ نازین] پێنازین.

پێوەنان/pêwenan: کتپ:[ هـ][ پێوە+ نان] پۆنیای.( هـ).

1 – لێزیادكردن، درێژتركردنیوە.

:: قسەیەكی بچووک ببیسێ، دوو هێندەی پێوە دەنێت و دەرخواردنان دەدات.

2 – هەڵكردن و پێكردنی سۆبە، كوورە، سەماوەر و …..

3 – لێجوووت كردن.

4 – تەقەلێكردن. تیربەكەسێكەوەنان.

5 – لەشتێك قایمكردن.

:: دەستی بە دیوارە نابوو ڕاوەستابوو.

6- داخستن، پێوەدان( دەرگا).

پێوەنەهاتنەوە/pêwenehatinewe: کتپ:[ پێوە+ ] پۆنامایۆ( هـ)

پێوەنەهێشتن/pêwenehêştin: کتپ:[ پێوە+ نەهێشتن] پۆنازتەی _ پۆناستەی( هـ).

پێوەنەهێشتنەوە/pêwenehêştinewe: کتپ:[ پێوە+ نە+ هێشتنەوە] پۆناستەیۆ.

پێوەنەهێنان/pêwenehênan: کتپ:[ پێوە+ نە+ هێنان ] پۆنارڎەی _ پۆناورڎەی( هـ).

پێوەنەهێنانەوە/pêwenehênan: کتپ:[ پێوە+ نە+ هێنانەوە] پۆنارڎەیۆ _ پۆناورڎەیۆ( هـ).

پێوەند/pêwend: نتـ:[ پێ+ وەند( بەند)]

1 – پابەند، پاشبەند، پاشوەن، پێشبەند، كۆت، پاچەبەند، پاوەن( ڕۆژ)، سندم، سمدم، مەربەن : زنجیر و بەندێكی درێژ كەپێیەكی ووڵاغی بەرزەی پێدەبەستنەوە هەتا بلەوەڕێت و دوور نەكەوێتەوە.

2 – نزیكایەتی و پێوەلكانی دوو یا چەند كەس دەگەڵ یەكتر.

3 – هۆ و نزیكایەتی كار، كێشە بەكەسێك یان كارێكی دیكەوە.

4 – تەمای پێكەوە ژیان، زەماوەند.

پێوەندكردن/pêwendkirdin: كتپ:[ پێوەند+كردن]

1 – پابەندكردن، ئیشكیل كردن، پەیوەندكردن، بەستنەوە، كەلەپچەكردن، گرێدان.

2 – پەترمەكردن.

پێوەندی/pêwendî: نچ:[ پێ+ وەند( بەند)+ ئیی]

1 – نزیكایەتی و پێوەلكانی دوو یان چەند كەس دەگەڵ یەكتر.

2 – بەین، نێوان.

پێوەندی بەیەكەوەگرتن/pêwendî beyekewegirtin: كتن:[ پێوەندی+ بە+ یەكەوە+ گرتن] دوو یا چەند كەس كە هەواڵی یەكتردەپرسن وبەینیان دەگەڵ یەكترهەیە.

پێوەندی بەیەكەوەهەبوون/pêwendî beyekewehebûn: كتن:[ پێوەندی+ بە+ یەكەوە+ هەبوون] بەین و نێوان دەگەڵ یەكتر هەبوون، لە پێوەندیی دەگەڵ یەكتردابوون.

:: من و كەریم چ پێوەندییمان بەیەكەوە نیە.

پێوەندی بچڕان/pêwendî biçřan: كتن:[ پێوەند+ ی+  بچڕان]

 – هەڵبڕانی نێوان و پێوەندیی.

– هەڵبڕانی هێڵی تەلەفۆن لەكاتی قسەكردندا.

پێوەندی پێوەگرتن/pêwendî pêwegirtin: كتن:[ پێوەند+ پێوە+ گرتن] دەگەڵ كەسێك قسەكردن و ئاگاداركردنی لەحاڵ و كێشە یەك.

پێوەندی هەبوون/pêwendî hebûn: كتن:[ پێوەندی+ هەبوون]

1 – بەین هەبوون.

2 – ئیمكانی تەماس و پەیوەندیی هەبوون.

پێوەنران/pêweniran: کتپ:[ پێوە+ نران ] پۆنریای( هـ).

پێوەنقاندن/pêweniqandin: کتپ:[ پێوە+ نقاندن] پۆنقای( هـ).

پێوەنرکاندن/pêwenirkandin: کتپ:[ پێوە+ نرکاندن] پۆنرکنای.

پێوەنکان/pêwenikan: کتپ:[ پێوە+ نکان] پۆنکنای.

پێوەنکاندن/pêwenikandin: کتپ:[ پێوە+ نکاندن] پۆنکنای

پێوەنووسان/pêwenûsan: كتن:[ پێ+ وە+ نووسان] پۆلکای( هـ)

1 – لكان بەهۆی ماددەی چەسپی. پێوەلكان، چەسپان، چەسپین( كباك).

2 – توند پێوەلكان یان پێوەلكاندنی شتێك بە شتێكی دیكەوە. بەخۆوەگرتن.

:: وەك قڕنوو پێوەم نووسابوو.

3 – تووشی نەخۆشی و ئاهۆ بوون.

:: نەخۆشییەكی پیسم پێوە نووسڕووە.

پێوەنووساندن/pêwenûsandin: كتن:[ پێوە+ نووساندن] چەسپاندن، لكاندن، پۆلکنای( هـ)

پێوەنووساو/pêwenûsaw: نفا:[ پێوە+نووساو( نووسان)] چەسپاو، لكاو.

پێوەنووسێن/pêwenûsên: كتن:[ پێوە+ نووسێن] چەسپێن، نووسێن.

پێوەنیشتن/pêwenîştin: كتن:[ پێوە+ نیشتن]

1 – پێوەتڵان، خۆگەیاندنە شتێک بۆ تەماشاكردنی، كڕینی، خواردنی، یان بردنی.

2 – كەلوپەل بەگران كڕین.

3 – بەكۆمەڵ لەسەر شتێک كۆبوونەوە.

:: پێوەنشینی مێش و مەگەز.

پێوەهاتن/pêwehatin: كتن:[ پێوە+ هاتن] پۆئامای ( هـ)

1 – سانس و بەخت لەكارو كردەوەیەكدا هەبوون.

:: سمێڵ تاشینم پێوە نایە، هەركات دەیتاشم بەڵایەكم بەسەر دێ.

2 – بۆ سەربار و باروبوو كردنی تازەماڵ هاتن.

:: سبەی لە ماڵم قەرارە ماڵە مامم پێمانەوە بێن.

پێوەهاتنەوە/pêwehatinewe: کتپ:[ پێوە+ هاتنەوە ] پۆئامایۆ.

پێوەهێنان/pêwehênan: كتپ:[ پێوە+ هێنان] پۆئارڎەی ( هـ).

پێوەهێنانەوە/pêwehênanewe: کتپ:[ پێوە+ هێنانەوە] پۆئارڎەیۆ.

پێوەهێشتن/pêwehêştin: کتپ:[ پێوە+ هێشتن] پۆئازتەی، پۆئاستەی.

پێوەهێشتنەوە/pêwehêştinewe: کتپ:[ پێوە+ هێشتن+ ئەوە] پۆئازتەیۆ، پۆئاستەیۆ.

پاڵپێوەدان/paľpêwedan: کتن:[ پاڵ+ پێوەدان] پاڵشتدان، پاڵدانەوە، پشت یا بەشێکی لەش بەکەسێک یابەشتێکەوەنان.

خۆپێوەكردن/xopêwekirdin: كتن:[ خۆ+ پێوەكردن] خۆتووشی ڕووشە و گیچەڵانكردن، خۆخەریككردن.

خۆپێوەنان/xopêwenan: كتن:[ خۆ+ پێوەنان]

1 – وەبەرحنچكاندان، لێژەنین، وەبەرحنگاندان، شتێک بە شتێکەوە نووساندن.

2 – پیستێكلی، زەهفكرن، گەردان.

.

.

.

.