فشار/fişar: ن: تەوژم، گوژم، نهێم : هێزی تێكڕایی لە جووڵە و ڕژان دا.
فشارای/fişaray: کتن:[ هـ] کوشین _ گوشین.
فشارهێنان/fişar hênan: کتپ:[ فشار+ هێنان] تەوژم هێنان، زۆرهێنان، هورژم هێنان.
فشاری خوێن/fişarî xwên: نتـ: [ فشار+ ی+ خوێن] فشاری خوێن پاش هه‌ر لێدانێكی دڵ، خوێن له لای چه‌پی دڵه‌وه ده‌ڕژێته ناو شا‌ده‌ماری ” ئائۆرت” و له وێشه‌وه ده‌چێته ناو ده‌ماره‌کانی تره‌وه . تێپه‌ڕینی خوێن به ناو ده‌ماره‌کاندا شه‌پۆلێک پێکدێنێت، بۆ وێنه له ده‌ستدا وه‌کو کوته (Puls) هه‌ستی پێده‌كرێت. فشاری خوێن پاش کوته‌ی دڵ و ڕژانی بۆ ناو ده‌ماره‌کان له و په‌ڕی خۆیدایه. که‌له پزیشکیدا پێی ده ووترێ : فشاری ” سیستۆلی.
گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێن بۆ ناو دڵ، که‌مترین فشاری هه‌یه که‌پێی ده‌گووترێت فشاری” دیاستۆلی”. فشاری خۆێنی مروڤ له 24 كاتژمێری شه‌و ڕۆژدا تووشی گۆڕان ده‌بێت، که ئه‌ویش له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ جموجوڵێ فیزیکی له‌ش و هه‌لومه‌رجی ڕۆحی و ئێش و ده‌نگ و هاوار و گه‌رمی و ساردی و باری تایبه‌تی سروشت و خواردنه‌وه‌ی قاوه و جگه‌ره‌کێشان و به‌کارهێنانی ده‌رمان، له کاته‌کانی شه‌و و ڕۆژدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر فشار خوێنی مرۆڤ له 140 له سه‌ر 90 (واته 140 سیستۆلی و 90 دیاستۆلی ) تێپه‌ڕێت، به‌م حاڵه‌ته ده‌گووترێت ” هیپرتانسیۆن “واته ئه‌و مرۆڤه فشاری خوینێ له سه‌ره‌وه‌یه.
له لایه‌ن ناوه‌ندی دۆزینه‌وه و لیکولێنه‌وه و ده‌رمانی فشاری خوێن (JNC ) ڵه ساڵی 1993 دا ته‌به‌قه‌به‌ندنی خواره‌وه بۆ فشاری خوێن پێشنیار کراوه :
فشاری سیستۆلی | فشاری دیاستۆلی | |||
پله‌ی یه‌که‌م | 140 تا 159 | 90 تا 99 | ||
پله‌ی دووهه‌م | 160 تا 179 | 100 تا 109 | ||
پله‌ی سیه‌هه‌م | 180 تا 209 | 110 تا 119 | ||
پله‌ی چواره‌م | زیاتر له 210 | زیاتر له 120 |
.
.
.
.