ئافتۆمات/afitomat: نتـ:[ رۆژک][ رووس: avtomat، ئینگ: automat] جۆرێک چه‌کی شه‌ره، له تفه‌نگ بچووک تره و له ده‌مانچه گه‌وره‌تره، بۆ هه‌ڵگرتن سووکه‌و فیشه‌ک زۆردهخوات، هه‌ر جارێک مییلی ڕابکێشڕێت ئیتر پێویستی به‌ئه‌وه نییه پاش ته‌قاندنی ههرفیشهکێک: وه‌کوو تفه‌نگێکی تر جارێکی مییلی ڕابکێشن و فیشه‌کی به‌رنه‌به‌ر. هێندێکیان بۆ ته‌قاندن پله‌یان هه‌یه، یهکیهک یان دوودوو یان سێ‌سێ هه‌ر چی فیشه‌کی تێدابێت هه‌مووی به‌جارێک ده‌رده‌کات. کلاشینکۆف وستێن ئافتۆمات.{ تێبـ: ئه‌م ووشه‌یه هه‌روه‌ک ووشه‌ی( ئۆتۆمات)ی فه‌ره‌نسییه که له( ئاوتۆماتۆس)ی گرێکی وه وه‌رگیراوه واته‌ی ئه‌وه‌یه. ( له خۆیه‌وه کارده‌کات، له‌خۆیه‌وه ده‌بزوێت). له‌شه‌ری دووه‌می جیهانی دا کاتێک( ئۆردوگای سوور) هاتوته کوردستانی ئێران ئه‌م ووشه‌یه‌ش به‌شێوه‌ی رووسییهکهیهاتووته ناو زمانی کوردییه‌وه. تهماتییر، تهماتییک، تۆمییگهن.
.
.
.