تنۆک/tinok: نتـ:[ کباک][ پەهلەوی: تەنوک][ تن( تەن)+ ئۆک] ئاوەکی، پەشک، تنۆکە، دڵۆپ : بەشێکی چووک یان کەمترین ئەندازە لە ئاو.[ لا: gutta]{ پەزیشکی، ل، 151}.  

تنۆکار/tinokar: نفا:[ کباک][ تنۆک+ کار] تنۆکەژمێر، تنۆک ژمار، تکێن، چەپ بۆڕی.

تنۆکە/tinoke: نتـ:[ زەن]

1 – تەنۆکە، پژاک، چپ، زەنگوڵ، تکە : دڵۆپەی ئاو و بارانە وشلەمەنیە.

2 – جۆرێک دەرپێی کورت کە ناگاتە سەر ئەژنۆ و لە ژێر شاڵوار یان پان تۆڵ لەبەردەکرێت.[ لا : tunica] 

تنۆکەتنۆک/tinoketinok: نتـ:[ کباک] چپ چپ، زەنگوڵ زەنگوڵ.

.

.

.

.