زیرەک/zîrek: ئان: ئازا، بەخۆوەژیو، بەکار، بلیمەت، پەیک، جەڕجهە، چەپخوون، چەسپان، زرنگ _ زرینگ، زیخ، شاک، فەلهیتە، مەحلان، میرناس، ووریا، ووشیار _ هوشیار.{ گیو، ل، 543 }
:: حەسەن زیرەک سەرچاوەی مۆسیقا و گۆرانی کوردییە.
زیرەکانە/zîrekane: ئاکتـ:[ زیرەک+ ئانە]
:: جووڵانەوەی زیرەکانە.
زیرەک بوون/zîrekbûn: کتن:[ زیرەک+ بوون]
زیرەک کردن/zîrekkirdin: کتپ:[ زیرەک+ کردن]
زیرەکی/zîrekî: نچ: ژیری، هۆش، سەلیقە، زرنگی، ووشیاری _ هوشیاری.
بەزیرەکی/bezîrekî: ئاکتـ:
ڕێکخەری زیرەک/řêkxerî zîrekî: نتـ:[ ڕێکخەر+ ی+ زیرەک] ئیکۆسیستمێک بە پێکەوەبەسترانی شۆفێر، ئۆتۆمبێل و کۆمەڵگا، کلیلی جیهانێکی پاکتر و سەلامەتتر دەئافرێنێت.
کارتی زیرەک/kartî zîrek: نتـ:[ کارت+ ی+ زیرەک][ ئینگـ : Contactless cards].
مۆبایلی زیرەک/mobayilî zîrek: نتـ:[ مۆبایل+ ی+ زیرەک]
نازیرەک/nazîrek: ئان:[ نا+ زیرەک] بێچیک( کباک)، پاتاڵ( کە) کەودەن، گێل.
نەخشەسازیی زیرەک/nexišesazîy zîrek: نتـ:[ نەخشەسازی+ ی+ زیرەک] [ ئینگـ : Intelligent Design]
وزەی زیرەک/wizey zîrek: نتـ:[ وزە+ ی+ زیرەک]
.
.
_________________
زیرەک/zîrek: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.
.
.
.
.