وڕە/wiře: ن: [ زیند] جۆرە مێشوولەیەکی گەورەیە ووزە ووزنە.{ گیو، ل، 896}
.
.
________________
وڕە/wiře: ن: [ پیشە] خوری و لۆکەی هەلاجی کراو.
.
.
_______________
وڕە/wiře: ن:[ کەش] زریان، سەبوون، سەبینی، هووڕە.
.
.
______________
وڕە/wiře: ن:[ دەنگ] نەڕە.
وڕەوڕ/wiřewiř: ئانتـ: دەنگەدەنە، نەڕەنەر.
{
بیست و حەوت ساڵە دڵم لێت پڕە
ئەحواڵم بەدەس تۆوە زۆر شڕە
سەد بەڵێن دەدەی لەلای من تڕە
بەسیەتی ئیتر ئەم وڕە وڕە
نۆکەریت ناکەم ورگم هەڵدڕە
گوناهم چی بوو بەم دەردەت بردم؟
بۆچی بە ناحەق وا سووکت کردم؟
}{ فایەق بێکەس}
.
.
.
.