حیز/ĥîz: ئان: [ جنێو] هاوڕەگەزخواز، هاورەگەزباز، هۆمۆسێکسوەڵ.
1 – ژنی سووک : دۆخێن سست، سووزمانی، سووزانی، کاولـی، جندە، چپە، خوارڕۆ، قاحپە،کوزدەر.
2 – پیاوی چاوباز، گاندەر، منداڵباز.
:: کوڕی حیز : قوندەر، کوونی، سووک، قنگدەر.
حیزانە/ĥîzane: نتـ:[ حیز+ئانە] کردەوەیەکە کە هەرلەحیزان بووەشێتەوە.
حیزایەتی/ĥîzayetî: نچ: حیزانی.
حیزباب/ĥîzbab: نتـ:[ جنێو][حیز +باب] بابحیز، باوکحیز، باوەحیز.
حیزنای/ĥîznay: کتپ:[ هـ] بەزاندن، حیزکردن.
حیزێتی/ĥîzêtî: نچ: حیزایەتی، چۆنێتی و باری حیزی.
حیزی/ĥîzî: نچ: گاندەری، بێشەرمی، بێ ئابڕوویی، حیزێتی: کاری نامەردانەکردن، شێوەی حیزان ڕەچاوکردن.
حیزیەتی/ĥîzyetî: نچ: حیزایەتی.
حیزبگرگی/ĥîzbigirgî: ن:[ واز][ ئەردە] گەمەیەکی منداڵانەیە.
.
.
_________________________
حیز/ĥîz: ئانتـ:
1 – ترسنۆک، نائازا، بێزات.
2 – تەنبەڵ، سست، خاو، سستەپەلە، بێ هونەر، هیچ لەدەست نەهاتوو.
حیزایەتی/ĥîzayetî: نچ: ترسەنۆکی، ترسنۆکی.
حیزانە/ĥîzane: نتـ:[حیز+ئانە] ترسەنۆکانە، کاری خوێریانە.
حیزاوحیز /ĥîz û ĥîza: نتـ: ترسەنۆک ترسەنۆک لە ڕاست یەکتر.
حیزەبەخۆیی/ĥîze be xoyî: نتـ: حیزەبخۆیی، ژیانی خوێریانە و سەرباربوون.
حیزەبخۆیی/ĥîzebixoyî: نچ: گرزی، هەرزەیی، سووکی، پەستی، حیزەبەخۆیی.
حیزەفێڵ/ĥîzefêľ: ئان:[مجـ] فێڵی حیز و بێئابڕووانە.
حیزەڵ/ĥîzeľ: ئانتـ: ترسەنۆک.
حیزەڵە/ĥîzeľe: ئانتـ: مرۆیەکە هیچ و پووچ و هیچی لەباردا نەبێت.
حیزبگیر /ĥîzbigîr: نتـ: نامەردانە بەیەخسیر گرتنی کەسێک، کەسێکە بەنامەردی لەناکاو بگیرێت.
حیزی/ĥîzî: نچ: تەنبەڵی، سستی، ترسە نۆک، نائازای.
حیزی حیزان/ĥîz ĥîzîan: نتـ: لەترسەنۆک ترسەنۆکتر، نائازای نائازایان.
حیزی حیزانگاو/ĥîz ĥîzîangaw: شڕ: پەستترین و کەمترین کەس، بۆ کەسێک بەکاردەهێندرێت، کەلەبەردەستی حیزانیشدا زەبوون بێت.
چاوحیز/čawĥîz: ئانتـ:[ چاو+ حیز]
1 – کەسێکە چاوی شکست و زەدەبێ.
2 – کەسێکە لە ئاخافتنێدا چاو لە زەوی بکات و نەڕوانێتە دووێنەرەکەی خۆی.
3 – کەسێکە حیزێتی خۆی بە چاوان بنوێنێت.
.
.
.
.