سۆما/soma: ن:[ توێ] ڕۆشنایی، هێزی دیتن، توانای بینین.
:: سۆمای چاو.
سۆمایی/somayî: نتـ: بیلبیلەی چاو.
سۆمایی داهاتن/somayî dahatin: کتن: مەبەس لە کوێربوونە.{ گیو، ل، 600}
بێسۆما/bêsoma: ن:[ کە، ڕۆژ] ناوەندی هەردووک پێڵووی چاوییە یان ئاسۆ( هـ)، ڕووناکی چاو، بینایی چاو.
.
.
______________
سۆما/soma: ن:[ کە، ڕۆژ] کونی دەرزی.
بێسۆما/bêsoma: ن:[ کە، ڕۆژ] بێ کون.
.
.
____________
سۆما/Soma: ن:[ کوردستان] ناوچەیەکە سەر بەشاری پارێزگای ئورمیە.{ کوردستان مێدیا}.
.
.
.
.