تک ¹ /tik: ن:[ تکان][ دەنگ] دەنگی کەوتنە زواری دڵۆپ : دڵۆپ، دڵۆپە.
تکان/tikan: کتن:
1 – دووکان، چۆڕان، چکان : ڕژان بەدڵۆپ لەسەرەوە بۆ خوار یان تک تک هاتنەخوارەوە.
:: حەیا دڵۆپێکە، تکا تکا.{ پپ}.
:: لیک لە دەم و لێچی پەیتاپەیتا دەتکێ.
2 – [ کباک] بێزیان.
تکاندن/tikandin: کتپ: چۆڕاندن : شلەمەنێک بەدڵۆپ دڵۆپ کردنە ناو تشتێکەوە، تێکردن بەدڵۆپ.
:: چاوی دێشێ و دەرمانییان تکاندە چاویەوە.
تکانەوە/tikanewe: کتن:[ تکان+ ئەوە] داکەوتن و چۆڕانەوەی دڵۆپی ئاو و ئاوەکی.
تکاو/tikaw: نفا:[ تکان] دڵۆپی ڕژاو.
:: دڵۆپە تکاوەکانی گەز گۆ دەکەنەوە و گەزۆی ئاو و ئاوەکی.
تکاوەوە/tikawewe: نفا:[ تکان] چۆڕاوەوە، چکاوەوە.
تکە/tike: نتـ:[ تک+ئە] دڵۆپە، تنۆکە، مات : ئەو قووڵکە و چاڵەگچکانەیە، کە بۆ مەرمەرێنێ دروست دەکرێت.
تکەتک/tiketik: نتـ: چۆڕەچۆڕە، چکەچک، دڵۆپەدڵۆپ.
تکەتک کردن/tiketik kirdin: کتپ: تکەکردن.
تکەکردن/tike kirdin: کتپ:[ تکە+ کردن] دڵۆپە کردن.
تک باران/tik baran: نفا:[ تکان] تنۆکەی باران.
تک تک/tik tik: ئانتـ:[ تک+تک]
1 – دڵۆپ دڵۆپ.
:: فرمێسک تک تک لە چاوانی دەهاتە خوارێ.
2 – دەنگی پەیتاپەیتای تکە و دڵۆپ.
.
.
________________
تک ² /tik: ئان، ئاک:
1 – بریتییە لە ئەندازەیەکی کەم لە تشت، چت، چک، پت، بەخت، تۆز، نوختە، نتک، تنۆک، تنۆلە.
2 – ئارام، هێمن، هێدی، هێور.
تکێ/tikê: ئاکتـ: چکێ، پتێ، نەختێ، تۆزێ.
.
.
________________
تک³/tik: ن: گۆ.
تک مەمک/tik memik: نتـ: گۆی مەمک.
.
.
.
.