پرت ¹ /pirt: ن:[ پرۆت][ لەنگە ( واو) سوواوە] پارچۆکەیەکی بچووک، کڵۆی پچووک.
:: پرتێک قەندم دەیە.
پرتک/pirtk: نتـ:[برت( پرۆت)+ ک]
1 – پڕوپیتاڵ: جل وبەرگی کۆنە.
2 – گەندەتووک: پەڕە ووردەکانی باڵندە.
پرتکان/pirtkan: کتن: پرچکان.
پرتکاندن/pirtkandin: کتپ:
1 – بەشبەش کردن، پۆلاندن، لەتلەتکردن، فڵتاندن، قرتاندن، وردکردن.
2 – ئاوەڕووت کردن : پەڕوتووک لە باڵندە کردنەوە.
:: بپرتکینە.
3 – پرچکان.
پرتکاو/pirtkaw: ئانفا: پرچکاو.
پرتکە/pirtke: نتـ:[ پرت( پرۆت)+ کە]
1 – کەمێک، کەمۆکە،
:: پرتکە نانێک نادات بەباووکی.
2 – ووردەی تشت.
پرتکەپرتکە/pirtkepirtke: ئانتـ: شتی رێزەرێزە، پارچەپارچە، ووردەووردە.
پرتکین/pirtk: کتن:[ کباک] پرچکین، ئاوەڕووتکران.
پرتۆکە/pirtoke: ئانتـ:[ پرت+ ئۆکە] پرتکە، ووردەشت.
پرتوپەلا/pirtûpeľa: ئانتـ: شتی هیچ و پووچی بلاوبووەوەی ناوماڵ.
.
.
___________
پرت²/pirt: ن:[ کهـ] پەرت.
پرتدان/pirtdan: کتن: فڕێدان، پەرتدان.
پرت کردنpirt kirdin: کتپ: پرتدان، پاشەرۆک فڕێدان.
پرتک/pirtk: ئانتـ:[ پرت+ ک] پاشەرۆک، پاشماوە یا بەشێکی زۆرکەم لە بەشێکی زۆر وەک پیسایی مرۆڤ.
پرتوک/pirtwk: ئانتـ:[ پرت+ ئوک]
1 – پرتکە.
2 – پوولاو، رزیو، رزی.
پرتوکی/pirtwkî: نچ:[ ل] گەڵڵایی، بەرەڵایی، بێ بنەما و یاسا، بێ بن و بنچینە.
پرتووکاو/pirtûkaw: ئانتـ: کۆنە، شڕە، پڕتۆک.
پرتووکیان/pirtûkyan: ئانتـ:[ پرت+ ئوکیان] رزیو، رزی.
پرتووگیاک/pirtûkgyak: ئانتـ:[ ئەردە][ پرت+ ئوگیاک] شتی پوڕو.
.
.
___________
پرت³/pirt: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( پرتاندن)ـە] بۆڵە.
پرتاندن/pirtadin: کتپ: بۆڵەکردن، گازندەوبۆڵە.
پرتاپرت/pirtapirt: ئانتـ: راکردنی یەک لەدوای یەک بەپرتەپرت.
.
.
.
.