پەڕۆ/peřo: ن: پەڕو( ل)
1 – چات، پاتە، پاچک : پارچە تەنراو یان کوتاڵی کۆن.
2 – شڕە : پارچەی کەم نرخ و بێکەڵک.
پەڕۆبادان/peřobadan: کتپ:[ پەڕۆ+ بادان]
:: هەڵبژاردن و پەڕۆبادان.
پەڕۆ لە کەسێک دادڕین/peřo le kesêk dadiřîn: کتپ:[ ئد][ پەڕۆ+ لە+ کەسێک+ دا+ دڕین] فێربوون و ڕەچاوکردنی کردەوە و ئاکاری کەسێک وەک سەرمەشق، بزگوڕ لەکەسێک دادڕین.
{
ئەی ئەو کەسەی کە مەستی غورووری بەهاتی کار
بەو دەستی زۆرە بدڕە پەڕۆیەک لە کاری چار
}{مەحوی}.
پەڕۆشان/peřoşan: نتـ:[ ؟] دەسرۆکەیەکە، بەشانی منداڵدا هەڵیدەگرن، بەدەم و لووتی پێدەسڕن .
پەڕۆشڕە/peřoşiře: نتـ: بوزگۆر _ بوزگور.
پەڕۆک/peřok: نتـ:[ پەڕۆ+ ک] پاتک، پارچەپینە، کنجک، پەڕۆ کۆنە.
پەڕۆ کەردەی/peřo kerdey: کتپ:[ هـ] پەڕۆکردن.
پەڕۆ کردن/peřo kirdin: کتپ: پێنەکردن، بیرازکردن.
پەڕۆ فرۆش/peřo firoş: نفا:[ ئاب][ پەڕۆ+ فرۆش( فرۆشتن)] کووتاڵ فرۆش، گەزفرۆش.
پەڕۆ فرۆشتن/peřo firoştin: کتن:[ ئاب][پەڕۆ+ فرۆشتن] کووتاڵفرۆشتن.
پەڕۆفرۆشی/peřofiroşî: نچ:[ پەڕۆ+ فرۆش+ ی] کووتاڵفرۆشی.
پەڕۆ کۆن/peřo kon: نتـ:[ پەڕۆ+ کۆن] شڕەوپڕە، کۆنە _ کۆنکە، رێزاڵ، پڕتۆڵ،.
پەڕۆ لێدادڕین/peřo lêdadiřîn: کتپ:[ پەڕۆ+ لێ+ دا+ دڕین( دڕان)] بریتییە لە ئاوڕلێدانەوە و یارمەتیدان.
:: هیچ کەس پەڕۆیەکمان لێدانادڕێت.
پەڕۆوپاڵ/peřo û paľ: نتـ: کۆگایەک پارچە و پەڕۆی بێنرخ و بێکەڵک.
پەڕۆی بێنوێژی/peřoy běnwêjî: نتـ: شەڵە، شرنکە : پشتێنی بێنوێژی.
پەڕۆی زەخم/peřoy zexim: نتـ: برین پێچ (پەڕۆ).
پەڕۆی گەرم/peřoy gerim: نتـ:[ هـ] نیوەنمەک.
پەڕۆی شین/peřoy şîn : نتـ:[ ئد][ پەڕۆ+ ی+ شێن] نەنگ، سەرشۆڕیی، بێئاباوویی.
{
بەلام بۆ من دەبێتەوە پەڕۆیەکی شین هەتا دونیا دەبێ
دەڵێن خەزاڵ هەر ئەو نەجیمە نەبوو شوان ێکیان لەسەر دەکوشتییە
}{لاس وخەزاڵ}
{ تێبینی : پەڕۆ هەمان وشەی ( پارە) یە کە هەندێک شێوەی گۆڕاوە}{ نانەوازادە}.
پارچەپەڕۆ/parçe peřo: نتـ:[ پارچە+ پەڕۆ]
شەڕەپەڕۆ/şeře peřo: نتـ:[ شەڕە+ پەڕۆ]
ورچەپەڕۆ/wirçe peřo: نتـ:[ ورچە+ پەڕۆ]
.
.
_____________________
پەرۆش/peřoş: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە گەڵای وەکوو گوێی تاجی وایە و قەراخی گەڵاکانی وەکوو دمی مشاری و دڕکاوییە، چەند گوڵێکی زەردی دڕکاوی دەگرێت.
.
.
.
.