بلیمەت/bilîmet: ئان: بەهووردە، زۆرزان، کەمۆ، بەرگەر، پیتۆر، زۆرووریا، زۆرزیرەک، دووهووردە، هەڵکەوتوو، لێهاتوو، پأسام _ سامدار، هەیبەتدار. کەسێک لە چاوتەمەن و ئاستی خۆی زۆر زیرەک تربێت.
بلیمەتانە/bilîmetane: ئاکتـ: زۆرزانە، زیرەکانە.
بلیمەتکار/bilîmetkar: نفا: بەهووردەکار.
بلیمەتکاری/bilîmetkarî: نچ: بەهووردەکاری.
بلیمەتی/bilîmetî: نچ: بەهووردەیی، زۆرزانی، کەمۆی.
.
.
.
.