تاج/tac: ن:[ پهـ : تاگ، تاج] تانج( کباک).

1 – تەقیلەی سەر بەقوچکە.

2 – کڵاوی پادشایانە، زەڕگەنج : کڵاوێکی ڕازاوەیە بە گەوهەر و بەردی بایەخدار کە شا‌ لە سەری دەکات. 

3 – جۆرێک تاجی چووکی بە بایەخ و هەرزان کە بۆ جوانی لە سەر بووکی دادەنێن. 

4 – بڕەک، پۆپیتە، تاجە، پۆپە.

تاجدار/tacidar: ئانفا:[ تاج+ دار] خاوەن تاج، شا، پادشا، بەتاج.

{

هەموو خوێنی شەهان و تاجدارانە لە بن خاکا

کەوا هەوری بەهاریی سەرزەمێنی پێدەکا گوڵ گوڵ

}{مەحوی}.

2 – ئاگاداری تاج.

تاجداریی/tacidaryî: نچ:[ تاجدار+ یی] پادشایی، سەڵتەنەت : ئەوەی پێوەندی بە تاجەوە هەبێت.

تاجدانان/tacidanan: کتن: تاج دانین. 

 هەندێک لە جۆرەکانی تاج 

تاجی باڵندە/tacî baľinde: نتـ: بۆوبۆچک (کباک).

تاجی دەروێشی/tacî derwêşî: نتـ: جیرە کڵاوێکی درێژیی دەروێشانە کە لە لیباد یان کوه‌ک ساخی دەکەن.

تاجی سەر/tacî ser: نتـ:

1 – تاڤ، تانج.

2 – [مجـ] کەسی زۆر خۆشەویست کە کەش گەورە و پڕیەبن دەکات.

تاجی ستوون/tacî sitûn: نتـ:[ ئەند] ئەو بەشەی سەر ستوونی کۆڵەکەی خانووبەرە کە لە شێوەی تاج دەکۆڵرێت لە بن بنمیچ.  

تاجی شاهانه/tacî şahane: نتـ:[ تاج+ ی+ شاهانە] ئه‌دره‌نگ ‌.

تاجی عەرەب/tacî äereb: نتـ:[ ئد] پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی موحەممەد.

{

گوتی تاجی عەرەب و حالی حەبا فەرموویان

عەیبە تەنپەروەری و نەرمی و نازک بەدەنی

}{ نالـی}. 

تاجی کەڵەباب/tacî keľebab: نتـ: پۆپەی کەڵەشێر.       

تاج خروس/tac xitrus: ن:[ ڕوو]

1- گوڵە قەیفە، پۆپنەکەلەشیرە : گیایەکی یەکساڵە، گوڵەکانی پرسوور و هەندێک جار شینە و هەندێکیان  جۆرە لە پۆپەی کەلەشێر دەچێت.[ Bot : Amaranthus

2 – جۆرە ترێێەکی سووری دەنک خوار و خێچ کە لە پۆپەی کەڵەشێر دەێچت. 

.

.

________________________

تاج/tac: ن:[ فەل] [ لا : Corona  ]

تاجی باشوور/tacî başûr: نتـ:[ فەل]  [ لا : Corona Australis ]

تاجی باکوور/tacî bakûr: نتـ:[ فەل] گوڵبەندی باكووری. [ لا : Corona Borealis ]

.

.

.

.