بۆسە/bose: ن: مەلاس، سیپە، کەلەبەر، کەمین، کەڵێن، پەیجۆر، میل، حەشارگە، بازگە، کۆریت، کۆلیت: جێگایەکە کەبۆ ڕاو و ڕاو و ڕووت کردنەوە و ڕێگرتن لەکەسێک.
بۆسەخواردن/bose xwardin: کتن: لەبۆسە خۆدامات کردن.
بۆسەدانانەوە/bose dananewe: کتن: خۆشاردنەوە لەشوێنێک بۆلە داوخستنی نێچیر یان دوژمن.
بۆسەگر/bosegir: نفا:[ بۆسە+ گر( گرتن)] ئەوەی خۆی مەڵاس دەدات.
بۆسەگرتن/bose girtin: کتن: خۆمەڵاس دان.
.
.
___________
بۆسە/bose: ن:[ کشت] چەمەرە، وێژامەر: ئامرازێکە لە کەرەستەی جووت( نیر و ئاموور) دا، ئالقەیەکە نیر و ئاموور دەبەستێت بەیەکەوە .
.
.
.
.