راسپارد/řasipard: نفا:[ را+ سپارد( سپاردن)] پەیغام، پێغەم، ئەسپارد.

راسپاردە/řasiparde: نتـ:[ راسپارد+ ئە]  ڕائەسپاردە.

1 – ئەسپاردە، پەیغامبەر، پێغەمبەر: کەسێکی گووتەی یەکێکی ببا بۆیەکێکی دی.

2 – ئەرک، کار.

راسپاردن/řasipardin: کتپ:

1 – سپارتن، رائەسپاردن، قەوینی لێ کرن : ناردنی گووتەیەک بەیەکێکدا بۆ یەکێکی تر.

:: ڕاسپێری.

2 – [ Consign].

راسپاردنی کاڵاێک/ řasipardinî kaľaêk: کتپ:[ ئاب][ ئینگـ: Order]

راسپێر/řaspêr: نفا: ئەو کەسەیە بەیەکێکی رابسپێرێت.

راسپێرە /řasipêre: نفا: راسپێرراو.

ڕاسپێردراو/řasipěrdiraw: ئانفا: ڕائەسپێرراو.{ گیو، ل، 474}.   

راسپێرراو/řasipêriraw: نفا:

1 – رائەسپێرراو.

2 – [ ئای تی][ ئینگـ : custom].

راسپێنڕاو/řasipêniraw: ئانفا: پەسەندکراو.

راسپێری/řasipêrî: ئانفا: ئامۆژگاری، دەستوری، فەرمان : گوتەیەکە بە یەکێکی دابنێردرێت بۆ یەکێکی تر.

.

.

.

.