تەلیسم/telîsim: ن:[ گر: αμσελΤέ : تەێلێزما][ سوریانی : طەلێسما][ عەرەبی : طلسم]
1 – شوێنی جادوولێکراو.
2 – تەلیسمبەند: دوعا و نوشتەی جادووگەری.
3 – نووسراوەی جادوویی سەرزێر و زێو کە ژن دە ئەستۆی دەکەن.
{
لە سنگت داوە تەلەسم و گەوهەر
بێ دەستەڵاتم بەندەی خۆڵ بەسەر
}{ سەعید و میر سێوەدین. ل. 26}.
4 – تەلیسمات: شکڵ و شێوەی سەیر کە لە سەر خەزێنە و شتی شاردراوە دەیکێشنەوە.
{
گەنجینە تەلیسمی هەیە بەو چاوە لەسەر هیچ
وەجهی چیە ئاشووفتەیە زولفی لە کەمەردا
}{ وەفایی}.
5 – بەرگری چاووزار : لە شێوەی کووژەکەی شین دا.
تەلیسمات/telîsimat: نتـ:[ع : طلسمات ( کۆی تەلیسم)] شێواز و بیچمی سەیری سەر خەزێنە.
{
کەوتوومە شکەنجی سەری زولفت بە تەمای رووت
یاریم کە نەکەی چووم بە تەلیسماتی خەزێنە
}{ وەفایی}.
تەلیسماوی/telîsimawî: نچ:
تەلیسمبەند/telîsimbend: نتـ:[ تەلیسم+ بەند] تەلەسمبەند : خشڵی ملی ژنان کە نووسراوەی جادوویی لەسەر بێت.
تەلیسم بوون/telîsim bûn: کتن:[ تەلیسم+ بوون] جادووبوون، تووشی تەلیسم هاتن.
تەلیسم شکان/telîsim şikan: کتن: نەمانی حوکمی تەلیسم و کەوتنەوە سەرباری ئاسایی شوێنێک یا کەسێک کە تەلیسم کرابێت.
تەلیسم شکاندن/telîsim şikandin: کتپ:[ تەلیسم+ شکاندن] جادوو و تەلیسمی کەسێک یان شوێنێک لەبەین بردن و هێنانەوە سەر باری ئاسایی.
تەلیسم کردن/telîsim kirdin: کتپ:[ تەلیشم+ کردن]
1 – جادووکردنی شوێنێک وەها کە هەر کەس لێی نزیک بێتەوە تەلیسم تووشی بێت.
2 – جادووکردنی کەسێک.
.
.
.
.