بنەوش/binewiş : ن:[ ڕوو] بەنەوش، بنەفش، وەنەوش : وەنەوشە.

{

ماچی گەردنی خۆشە بۆنی وەکی بنەوشێ

دنیا داریم حەرام کرد لەپاش دوو چاوی عەیشێ

}{ سێسێن هۆنراوە. 61}.

بنەوشان/binewişan: نتـ:[ بنەوش+ئان] قەزوانەکە دەوری فەریکی بەسەرچووبێت و تەواویش ڕەق هەڵنەهاتبێت و هێشتا شتێکی ناسکی تێدامابێت. لەئەو وەختەدا تۆێکڵەکەی دووڕەنگ دەبێت و هێندێکی بنەوشەی میلەوشین و تۆزێکی سووری بەرەو زەرد.  

بنەوشە/binewişe: ن: پارچەیەکی ئاوڕێشمی مۆرەژنان، دەیکەن بەکاڵا.  

بنەوشەی/binewişey: نچ: وەنەوشەی، هەرشتێک کەڕەنگی وەک ڕەنگی بنەوشەدا بێت.

بنەوشەیی بینین/binewişeyî bînîn: نتـ: [ ئینگـ : lanthinopsia]

بنەوشیلە/binewişyile: نتـ: وەنەوشەی : بەری داری وەنەتەق.

بنەوشۆک/binewişok: ن:[ ڕوو][ بنەوش+ ئۆک] بیرمۆک، بەنەشیشۆک، قەزوانی ووردە، مشک.

.

.

.

.