تەریق/terîq: ئان:[ تەریک]
1 – بێروو، شەرمن، شەرم.
2 – شەرمەزار، خەجاڵەت، ترشکێن، شەرمەزار، بەخۆداشکێنەوە.
تەریقەوبوون/terîqewbûn: کتن: [ تەریق+ ئەو+ بوون] ترشکێن بوون، تەریق بوونەوە، شەرمەزاربوون.
تەریق بوونەوە/terîq bûnewe: کتن:[ تەریق+ بوون+ ئەوە] بوون بەئاو، توانەوە، شەرم گرتن، بەخۆیداشکانەوە، شەرمەزاربوون.
تەریقکەرەوە/terîq kerewe: نفا:[ تەریق+ کەر( کردن)+ ئەوە] ڕووشکێن، ترشکێن، بەخۆداشکێنەوە.
تەریق کردنەوە/terîq kiedinewwe: کتپ:[ تەریق+کردن+ئەوە] ترشکێن کردن، شەرمەزار کردن، خەجاڵەت کردن، ڕووڕەش کردن، شەرمەزارکردنەوە.[ ئینگـ : abash]
تەریقی/terîqî: نچ:[ تەریق+ ئیی] تەریق بوونەوە، شەرمەزاریی، ترشکێنی ، شەرمەزاری.
.
.
_______________________
تەریق/terîq: ن:[ع : طریق]
1 – ڕێ _ ڕێگا.
2 – شێوە، نەڕێت.
3 – [ ئاین] تەریقەت، ئایینزا( مەزهەب).
تەریقە/terîqe: ن:[ ع : طریقە]
1 – ڕێبازی ئایینزا( مەزهەب)، تەریق _ تەریقەت.
2 – شێوە، جۆر، تەریق.
تەریقەت/terîqet: نتـ:[ ئاین][ ع: طریقە] ڕێبازی ئایینزا(مەزهەب).
تەریقەتی خالدی/terîqetî xaldî: نتـ:
تەریقەتی نەقشبەندی/terîqetî neqişbendî: نتـ:
.
.
.
.