تەریک/terîk: ئان:[ تەرەبوون]
1 – بێتەرەف، بێلایەن، دوورەپەرێز لە شتێک، تەنیا، جیا. { ج. نەبەز}.
2 – دوور : کەسێک یان شوێنێک کەربێتە لاوە.
3 – کەلێن، گۆشە _ گووشەگیر، خۆ دوورخەرەوە، کلا.
تەریکبوون/terîkbûn: کتن:[ تەریک+ بوون] دووربوون, دوورە پەرێزبوون.
{
تا زوڵمەتی وجوودە، تەریکی لە نووری عیشق
سێبەر نەما، هەتاوە، کە مەحوی نەما، خودا
}{ مەحوی}.
تەریککردن/terîkkirdin: کتپ: دوورە پەرێزکردن.
تەریکی/ terîkî: نچ: گۆشەگیری، کەنارەگیریی.
.
.
.
.