کاوول/kawul: ن: پتیوا، تارومار، چۆڵکراو، خاپوور( کباک)، خەرابە،  ڕووخاو، زەبەر، فیهووڕچۆ، کاڤل، کەلاوە، کەمباخ( هەکاری)، کەییل، وێران

کاوولاش/kawul: ئانتـ:[ کاوول+ ئاش] لە کەلاوەی ئاشەوە ماوەتەوە. 

کاوولە خانوو/kawul: ئانتـ: خانووی ەێران و چۆڵ. 

کاوولە کودوو/kawul: ئانتـ: کوولەکەی بەتاڵ. 

کاوولبوون/kawul bûn: کتن:[ کاوول+بوون] تێکدران، خاپووربوون، ڕمان، کەمباخ بوون، وێران بوون. .

کاوول کاری/kawul karî: :[ کاول+کار+ی] ڕووخاندن، تێکدان، وێرانکاری.

کاوول کەردەی /kawul: چ:[ هـ] کاوول کردن، ڕووخاندن. 

کاوول کردن/kawul kirdin: کتپ:[ کاول+کردن] وێران کردن، خاپوورکردن، کەمباخ کردن.

کاوولگە/kawulge: نتـ:[ کاوول+ گە] وێرانگا، وێرانە. 

کاوولی/kawulî: نچ: وێرانی. 

.

.

______________________

کاوول/kawul: ئان: کووپەی گاسنی. { گیو، ل، 736} 

.

.

.

.